له‌سوید هه‌ردوو یانه‌كه‌ى كوردان (دالكورد و نه‌ورۆز) تامى بردنه‌وه‌یان نه‌كرد

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ى دالكورد له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)، نه‌یتوانى براوه‌بێت و له‌نێو یاریگاى خۆیدا كه‌وته داوى حه‌وته‌م یه‌كسانبوونى خوله‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15-8-2020 لهدهستپێكى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 12ى خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020، یانه‌ى دالكورد له‌سه‌ر یاریگاى خۆی (تێرناس) میوانداریی له‌یانه‌ى هالمستاد كرد، به‌ڵام جارێكى تریش نه‌یتوانى به‌بردنه‌وه شادبێت و كه‌وته داوى یهكسانبوونێكى تره‌وه.
له‌یارییه‌كه‌دا دالكورد-ى خاوه‌ن پله‌ى 11 پێشوازى له‌یانه‌ى هالمستاد-ى خاوه‌ن پله‌ى دووه‌م كرد و نیوه‌ى یه‌كه‌مى 0-1 به‌یانه‌ى هالمستاد-ى میوانى دۆڕاند، به‌ڵام نیوه‌ى دووه‌می به‌هه‌مان ئه‌نجام برده‌وه و گۆڵه‌كه‌ش پاتریوت سیدیو له‌خوله‌كى 68دا تۆماریكرد و یارییه‌كه‌ش تا فیكه‌ى كۆتایی ناوبژیوان هه‌ر به‌م ئه‌نجامه 1-1 بهیهكسانبوونى هه‌ردوولا مایه‌وه.
ئه‌مه‌ش حه‌وته‌م یه‌كسانبوونى یانه‌كه‌ى كوردان بوو له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) و به‌مهۆیه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بۆ پله‌ى 12ى ریزبه‌ندى خوله‌كه دابه‌زى به 13 خاڵ له 13 یارى (2 بردنه‌وه، 7 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن) و (18-18 گۆڵ).
*نه‌ورۆز ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ 15ى ئابى 2020 یانه‌ى نه‌ورۆز كه یانه‌یه‌كى تر‌ى كوردانى سوید-ه، له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید بۆ تیپه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور (سۆدرا سڤیالاند)، له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا 2-3 به‌یانه‌ى تێیریسۆ-ى دۆڕاند، به‌مه‌ش له‌كۆى چوار هه‌فته یاریكردن ته‌نها 1 خاڵى له یهكسانبوونێكدا هه‌یه و سێ یاریشى دۆڕاندووه و له‌خانه‌ى 13 و پێش كۆتایی ریزبه‌ندى خوله‌كه دایه.
