هەواڵ

کاریگەریی سوڕی مانگانە لەسەر ئاستی کچە وەرزشکارەکان

بەشی دووەم

کەناڵی بی بی سی لەماوەی رابردوودا هەڵساوە بەراپرسیەکی چڕ لەناو وەرزشکارە کچەکاندا ئەویش بەمەبەستی دەرخستن و پەیبردن بەکۆمەڵێک داتا و زانیاریی نهێنی و پەنهانی ناو ژیانی تایبەتی خانمە وەرزشکاران.

لەم بەشەدا دەچینە سەر باسی ئەو پێداویستیانەی پێوستە لەیاریگا و هۆڵ و یانە وەرزشییەکان هەبن بۆ کارئاسانیی کردن بۆ خانمان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سوڕی مانگانە بەشێوەیەکی بێكێشە و ئاسانتر.

ئەو کێشە و کەموکوڕیانە چین روبەڕوی خانمان دەبنەوە لەکاتی سوڕ مانگانەدا:
کاتێک پۆشاکی وەرزشی سپی بێت، سەتڵی خۆڵی تایبەت بەسانتی نەبێت، هەمان سانتیت پێوەبێت بۆ چەند کاتژمێرێک، هەوکردنی ماسولکە، هەڵئاوسان.

هەموو خانمان لەهەندێ ساتی ژیانیان دووچاری ئەو کێشانە دەبنەوە، بەڵام رادە و قەبارەی ئەو کاریگەرییانەی لەسەر وەرزشەکەیان دەیبێت هێشتا بەتەواوی تێگەیشتن لەبارەیەوە نییە.

ژمارەیەکی بەرچاو لەوانەی بەشداریی راپرسیەکەیان کردووە رایانگەیاندووە لەکاتی پاڵەوانێتی و چالاکییە گرنگەکاندا جۆرە حەب و دەرمانێک بەکاردەهێنن بۆ دواخستنی سوڕەکەیان ئەویش بۆ باشتر گرنگیدان بەوەرزش و ئامانجەکەیانە.

بەڵام گرتنەبەری ئەو رێگایە هەروا بێکێشە نیە و کاریگەری لاوەکی و درێژخایەنی ئەبێت، وەرزشکارێکی بەشداربووی راپرسیەکە وتویەتی بەهۆی بەکارهێنانی ئەو حەبەوە دووچاری ئێسکە نەرمە بووە، یەکێکی تریان کێشی لەدەستداوە، لەکاتێکدا چەند بەشداربوویەک وتویانە تووشی کێشەی دەروونی بوون بەهۆی دروستبوونی چەند هۆرمۆنێکی زیادە لەلەشیاندا.

لەبەشەکانی داهاتوو دەرئەنجامەکانی راپرسیەکە بەردەوامی دەبێت

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close