هەواڵ

یه‌كه‌م یارى و یه‌كه‌م گۆڵى هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ له‌ جوپیلێر پڕۆلیگى به‌لژیكا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

كاوه‌ ره‌زایی هێرشبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى كوردى یانه‌كه‌ی رۆیاڵ شارلروا-ى به‌لژیكایی و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران له‌یه‌كه‌م یارى خۆیدا له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ)ى وه‌رزى 2020-2021 یه‌كه‌م گۆڵى خۆشى تۆماركرد.

كاوه‌ ره‌زایی كرماشانى كه‌ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ و له‌مێركاتۆى هاوینه‌دا به‌شێوه‌ى خواستن بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له‌یانه‌ى بروچ (كلوب بروچ)ى به‌لژیكاییه‌وه‌ روویكرده‌ یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى هاونیشتمانى، پاش ئه‌وه‌ى رۆژى 8-8-2020 له‌یارى ده‌ستپێكى یانه‌ نوێیه‌كه‌ى (رۆیاڵ شارلروا) له‌جوپیلێر پڕۆلیگ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى بروچ به‌شدار نه‌كرد كه‌ 1-0 براوه‌بوون، رۆژى 15-8-2020 له‌یارى هه‌فته‌ى دووه‌مى خوله‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى ئۆستینده‌ له‌خوله‌كى 63دا به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ هاوبه‌شى كرد و له‌خوله‌كى 76دا توانى گۆڵى بردنه‌وه‌ 1-0ى یانه‌كه‌ى تۆماربكات و دووه‌م بردنه‌وه‌ به‌یانه‌كه‌ى ببه‌خشێت.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا بووه‌ خاوه‌نى 6 خاڵ له‌ 2 یارى و 2 بردنه‌وه‌ به‌ئه‌نجامى (1-0) و 2 گۆڵى هه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌پێشه‌نگى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.

به‌مه‌ش كاوه‌-ى هێرشبه‌ر و خاوه‌ن درێسى ژماره‌ 10ى یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا توانى له‌یه‌كه‌م یارى خۆیدا له‌جوپیلێر پڕۆلیگى وه‌رزى 2020-2021دا، یه‌كه‌م گۆڵ له‌ماوه‌ى 28 خوله‌ك یاریكردندا تۆماربكات و ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكێكى باش و دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ ئه‌م هێرشبه‌ره‌ گۆڵكه‌ره‌.

شایه‌نى باسه‌ كاوه‌ ره‌زایی باڵاى 185 سانتیمه‌تره‌ و كێشى 74 كیلۆگرامه‌ و وه‌رزى 2019-2020ى رابردوو هه‌ر به‌شێوه‌ى خواستن بۆ یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا یاریكرد و توانى له‌ 22 یاری خوله‌كه‌دا 12 گۆڵ تۆمار و 4 گۆڵى تریش سازبكات ئه‌مه‌ش له‌كۆى 1641 خوله‌ك یاریكردندا.

*بۆ بینینى گۆڵه‌كه‌ى كاوه‌ ره‌زایی هێرشبه‌رى كورد كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ن:

https://www.sportsmole.co.uk/football/game-highlights/charleroi-vs-kv-oostende_game_16759889_sv.html

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close