هەواڵ
پێكانی لاوە بەرگریکارە كوردەکەی ئیستقلال مه‌ترسیدار نییه


سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رۆژى 17ى حوزه‌یرانى 2020 له‌یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا به‌ر لهدهستپێكردنهوهى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ)، یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریكاى بابل یه‌كسانبوو، به‌ڵام میلاد زه‌كی پوور-ى به‌رگریكارى لاوى كوردى له‌ده‌ستدا.
میلاد-ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌م یارییه‌دا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى وه‌ك كاپتنى یانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن فه‌رهاد مه‌جیدى راهێنه‌رى یانه‌ى ئیستقلال به‌شدارى پێكرا، به‌ڵام له‌خوله‌كى 13دا دووچارى پێكان هات له‌قاچى و له‌خوله‌كى 15دا برایه ده‌ره‌وه‌ى یاریگا.
سه‌باره‌ت بهپێكانهكهى زه‌كی پوور، كاوه ستوده پزیشكى یانه‌ى ئیستقلال رایگه‌یاند كه ئه‌م یاریزانه ئازار به‌قاچى گه‌یشتووه و كاریگه‌ریى لهماسولكهكانى قاچى كردووه و پاش ئه‌نجامدانى پشكنین بۆى، ده‌ركه‌وتووه كه پێكانه‌كه‌ى مه‌ترسیدار نییه و پاش ئه‌نجامدانى چه‌ند چاره‌سه‌رێكى سروشتى، له‌ڕۆژانى ئاینده‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو لاكێشهى سه‌وز و ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌كان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ى میلاد زه‌كی پوور-ى به‌رگریكارى یانه‌كه‌ى، فه‌رهاد مه‌جیدى راهێنه‌رى یانه‌ى ئیستقلالى تاران له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هیواى خواست پێكانه‌كه‌ى ئه‌م یاریزانه‌یان مه‌ترسیدار نه‌بێت و به‌زوویی بگه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانى بكاته‌وه.
