هەواڵ

سبەی بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی لەسەر سێتیێن دەدات

بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی تیپەکەی تێدایە سبەی دووشەممە بۆردی سەرپەرشتیاری بارسێلۆنا کۆدەبێتەوە و ئەوەی چاوەڕوانکراوە دوورخستنەوەی کیکی سێتیێن-ە، بەڵام جێگرەوەی ئەو راهێنەرە یەکلایی نەبۆتەوە و دیاترین دوو بەربژار رۆناڵد کیومان و ماوریسیۆ پۆچەتینۆ-ن.

سەرەتای ئەمساڵ یانەی بارسێلۆنا بۆ جێگرتنەوەی ئەرنێستۆ ڤاڵڤێردی گرێبەستی لەگەڵ کیکی سێتیێن ئیمزاکرد، بەڵام ئەو راهێنەرە نەیتوانی تینوێتی ئیدارە و هاندەرانی یانەکە بشکێنێت.

شارەزایەکی بواری تۆپی پێی ئیسپانیا دەڵێت بارسێلۆنا پەیوەندی پۆچەتینۆ-وە کردووە، بەڵام چانسی رۆناڵد کیومان بەهێزترە بۆ گرتنە دەستی ئەرکی راهێنانی یانە کەتەلۆنییەکە.

بالاگیو دەڵێت مانگی یەکی ئەمساڵ ئۆفەرێک لەلایەن بارسێلۆناوە ئاڕاستەی کیومان کرا، بەڵام ئەو راهێنەرە هۆڵەندییە رەتیکردەوە کەزیاتر بەهۆی خراپی تەندروستیەوە بوو، ئێستا کاتەکە جیاوازە و رەنگە ئەمجارەیان رەتینەکاتەوە.

بەڵام ئەو شتەی کەمێک کاریگەریی لەسەر ئەگەرەکانی بوون بەراهێنەری کیومان هەیە ئەوەیە کەئەو راهێنەرە ئەرکی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی هۆڵەندای لەئەستۆیە لەئێستادا.

ئەو شتەش کەچانسی پۆچەتینۆ زیاد دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەستبەتاڵی و بێکاریی پۆچەتینۆیە لەئێستادا.

پێویستە لەسەر ئیدارەی بارسێلۆنا زۆر بەزوویی بڕیار لەسەر چارەنووسی سیتیێن و راهێنەری نوێ بدات، چونکە تەنها دوای دوو هەفتەی تر ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێی لا لیگا دەستپێدەکات.

رۆناڵد کیومان – ماوریسیۆ پۆچەتینۆ
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close