فه‌رهاد به‌گۆڵێك هاوبه‌شى لهبردنهوهیهكى گه‌وره‌ى یانه‌كه‌ى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
فه‌رهاد ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى دیگرفۆرس لهسوپێرتانى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020دا به‌تۆماركردنى گۆڵێك هاوبه‌شى لهبردنهوهیهكى گه‌وره‌ى یانه‌كه‌ى كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ى ئابى 2020 له‌یاریگاى (ستۆرا ڤاڵا) لهدیگرفۆرس، یانه‌ى دیگرفۆرس-ى خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020، له‌هه‌فته‌ى 13ى خوله‌كه‌دا میوانداریی له‌یانه‌ى یۆنگخیله كرد و سه‌ره‌نجامیش به‌ئاست و به‌ئه‌نجام باڵاده‌ستى خۆى به‌سه‌ر یارییه‌كه سه‌پاند و نیوه‌ى یه‌كه‌مى به‌ئه‌نجامى 3-0 برده‌وه و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا هه‌رلایه‌كیان گۆڵێكى كرد و یارییه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامى 4-1 برده‌وه كه نۆیه‌م بردنه‌وه‌ى بوو له‌كۆى 13 یارى خوله‌كه‌دا.

فه‌رهاد ئه‌یاز-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى دیگرفۆرس له‌خوله‌كى 71ى نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ به‌شدارى كرد و له‌خوله‌كى 90و كۆتایی یارییه‌كه‌شدا گۆڵى 4-1 بۆ یانه‌كه‌ى كرد كه دووه‌م گۆڵى خۆى بوو لهسوپێرتانى ساڵى 2020دا تۆمارى بكات.
به‌م بردنه‌وه گه‌وره‌یه‌ش یانه‌ى دیگرفۆرس توانى پێگه‌ى خۆى له‌پێشه‌نگى خولى پله یه‌كى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید باشتر بكات به 30 خاڵ له 13 یارى (9 بردنه‌وه و 3 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) و (28-9 گۆڵ و +19 گۆڵ).

شایه‌نى باسه فه‌رهاد ئه‌یاز كوردى باكووره و ته‌مه‌نى 25 ساڵه و له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020دا، له‌هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى دیگرفۆرس به‌درێسى ژماره 8، توانیویه‌تى 2 گۆڵ تۆمار و 1 گۆڵیش سازبكات له 10 یارى و 211 خولهك یاریكردندا.