وتار

ھەنگاوە راستەکەی تۆپی پێی عێراق

رەنجە رەحمان _ هەولێر

یەکێتی کاتی تۆپی پێی عێراق بریاری وایە خولەکانی رێک بخاتەوە و ریزبەندی یانەکان لە ئاستی نایاب تا پلە سێ دیاری بکات کە لە دوای پرۆسەی رزگاری عێراق لە ساڵی (٢٠٠٣ ) وە ریزبەندی یانەکان نەبوە ،

ئەگەر یەکێتیەکە بتوانێ ھەنگاوێکی لەم جۆرە بنێت بە تایبەتی لە ئێستایە کە عێراق لە کێشەیەکی گەورەی ئابووری دایە ئەم کێشەیە یانەکانیشی گرتۆتەوە لە لایەک بەھێزی بۆ خولەکانی عێراق دەگەرێنێتەوە لە لایەکی ترەوە ژمارەی یانەکان لە سەر ئاستی عێراق کەم دەبێتەوە ،
بە گوێرەی رێمایەکانی تۆپێ پی عێراق ژمارەی یانەکان بەو جۆرە دەبێت

یانە نایابەکان ژمارەیان ٢٠ یانەیە کە ٢ یانەیان لە کوردستانن یانەکانی ( ھەولێر و زاخۆ ) ،
یانە پلە یەکەکان ژمارەیان ٢٤ یانە دەبێت لە ئێستایە ١٢ یانە دیاری کراون لە ناویابدا یانەکانی ( برایەتی و گازی باکور ) ھەیە ، لە نێوان یانەکانی ( پ سلێمانی ، سلێمانی ، نەورۆز ، ئارارات ، کەرکوک ، دەھۆک ، سێمێل ) کە رەنگە ئەو ژمارەیە زیاتر و کەمتر بێت ، دوو یانەی تر سەرەکەوێ واتە یانەکانی کوردستان لە ریزی پلە یەک دەبێتە ٤ یانە ،
بەداخەوە پارێزگای ھەڵەبجە وەک پارێزگا جیگای نەکراوەتەوە ئەگەر نا وەک یانەکانی دەھۆک و سلێمانی و کەرکوک دەیتوانی پاڵاوتن بکات ،

یانە پلە دووەکان بە ١٨ یانە دیاری کراوە بە جۆرێک خولێک لە پارێزگاکان دەکرێتەوە لە ھەر پارێزگایەک یانەیەک دەبێتە پلە دوو بەمەش کوردستان بە پارێزگای کەرکوکەوە ٤ یانەی دەبێت ، لێرەش پارێزگای ھەڵەبجە زەرەرمەندی یەکەمە ئەگەر نا ژمارەکە بۆ ٥ یانە بەرز دەبۆوە ،
تەواوی یانەکانی تر دەبن بە یانەی پلە سێ ،
بە گوێرەی ئەم ریزبەندیە ژمارەی یانەکان لە پلە دوو تا نایاب لە سەر ئاستی عێراق ٦٢ یانە دەبێت کە ١٠ یانەیان لە ھەرێمی کوردستانە

بەراود بەو ژمارە زۆرەی یانە کە ئێستا لە کوردستان ھەیە ژمارەکە کەمە بەڵام ١٠ یانەی بەھێز بتوانێ رکابەری بکات لە ١٠٠ یانەی بێ سەر و بەر باشترە ،
ئەنجامی باشی ئەو یانانە وا دەکات لە ساڵانی داھاتوو ژمارەی یانەکانی کوردستان لە خولەکانی عێراق زیاتر بێت بە تایبەت لە ھەردوو خولی نایاب و پلە یەک

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close