ناوه‌ڕاستكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ى كورد پابه‌ندى بۆندى یانه‌كه‌ى ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى لهمێركاتۆى هاوینه‌دا بۆندى یانه‌ى تر‌ى پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام ناوه‌ڕاستكاره كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا پابه‌ندى ئه‌و بۆنده ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ یانه توركییه‌كه‌ى هه‌یه‌تى.
ئه‌یاز عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى كوردى ئه‌ڵمانیا كه وه‌رزى پێشوو 2019-2020 له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا و جامى یانه‌كانى توركیادا بۆ یانه‌ى ئه‌ده‌نه ده‌میر یاریكرد، به‌میدیاكانى وه‌رزشى سوریا-ى راگه‌یاند كه لهمێركاتۆى ئه‌م هاوینه‌دا چه‌ند یانه‌یه‌ك بۆندیان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئه‌و مانه‌وه و پابه‌ندبوونى به‌ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى توركیا بهبژاردهیهكى باش زانیوه و دواى كۆتاییهاتنى بۆنده‌كه‌ى كه هاوینى ساڵى 2021ى داهاتوو ته‌واوده‌بێت، ئه‌وكات وه‌ك یاریزانێكى ئازاد یانه‌یه‌كى تر بۆخۆى هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌م یاریزانه لاوه‌ى كورد كه‌ته‌مه‌نى 25 ساڵه و خه‌ڵكى شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستانه و له‌ئه‌ڵمانیا داده‌نیشێت، له‌ئێستادا له‌شارى بۆلو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى (ئه‌ده‌نه ده‌میر سپۆر)دا له‌نێو كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كاریی دایه بۆ وه‌رزى نوێ 2020-2021ى خوله‌كانى تۆپى پێى توركیا.

شایه‌نى باسه ئه‌یاز-ى یاریزانى پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تى كورد كه‌خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى سورى و ئه‌ڵمانییه، وه‌رزى پێشوو 2019-2020 له‌هێڵى ناوه‌ند به‌درێسى ژماره 9ى یانه‌ى ئهدهنهدهمیر سپۆر، له 29 یاریدا 8 گۆڵى تۆمار و 3 گۆڵى تریشى سازكرد، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 1761 خولهك یاریكرندا، (26 یارى و 8 گۆڵ و 3 پاسى گۆڵ) له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا و (2 یارى) له‌قۆناغى پلاى ئۆفى خوله‌كه و (1 یارى) له‌جامى یانه‌كانى توركیادا.