پێكان ژیلوان لهلاكێشه سه‌وزه‌كانى خولى كرواتیا داده‌بڕێت

سه‌نگه‌ر زرار
تایبه‌ت به Kurd Sport
ژیلوان حه‌مه‌د-ى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى كوردى یانه‌ى گۆریكا-ى كرواتى به‌هۆى پێكانه‌وه نزیكه‌ى مانگێك له‌یاریگا و یاریكردن داده‌بڕێت.
پاش ئه‌وه‌ى رۆژى 14ى ئه‌م مانگه له‌یارى ده‌ستپێكى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا (HNL-a)ى وه‌رزى 2020-2021ى نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى ڤارازدین به‌هۆى كه‌وتنییه‌وه ئازار به‌شانى گه‌یشت، ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌ى گۆریكا له‌ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌رى سروشتى دایه بۆ ده‌ربازبوون له‌ئازار و پێكانى شانى، تا به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو یاریگا و یاریكردن.

له‌مباره‌یه‌وه ژیلوان-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ تایبه‌ت بۆ كورد سپۆرت قسه‌ى كرد و وتى: له‌یه‌كه‌م یاری وەرزى نوێ‌دا 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یاریزانێك منى به‌ردایه‌وه و منیش به‌سه‌ر شاندا كه‌وتم و ئازارى زۆربوو، نزیكه‌ى 15 خولهك دواى ئه‌وه یاریم كرد، به‌ڵام له‌خوله‌كى 82دا راهێنه‌ر منى گۆڕى، له‌وكاته‌وه تا ئه‌مڕۆ باردۆخم هه‌ر وه‌ك خۆی بوو ئازارم هه‌بوو، ئه‌مڕۆ پاش پشكنین ده‌ركه‌وت كه له سێ شوێندا ماسولكه‌یه‌كى سه‌رشانم پچڕاوه، زۆر مه‌ترسیدار نییه و خۆى ده‌گرێته‌وه و ئێسكه‌كه باشه، به‌ڵام دوو تا سێ هه‌فته ناتوانم یارى بكه‌م.
ژیلوان له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا بۆ كورد سپۆرت وتى: چاره‌سه‌رى سروشتیم بۆ ده‌كرێت و ته‌نها هه‌ندێ مه‌شق ده‌كه‌م تا ئه‌وكاته‌ى چاك ده‌بمه‌وه مه‌شقى سه‌ر پایسكلى جێگیر بۆ به‌هێزى رانهكانم، به‌ڵام خۆم ماندوو ناكه‌م، جارێك ناتوانم 7 تا 10 رۆژی تر مه‌شقى ئاسایی بكه‌م نه‌وه‌ك یه‌كێك له‌كاتى مه‌شقه‌كاندا شانى له‌شانم بدات و شوێنه‌كه دووباره ئازارى پێبگاتهوه، رۆژى 22ى ئه‌م مانگه له‌هه‌فته‌ى دووه‌م به‌شدارى ناكه‌م، فشار له‌خۆم ناكه‌م به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌فته‌ى سێیه‌م رۆژی 28-8-2020 ئه‌گه‌ر باشتربم و پزیشكه‌كان رێگه‌م بده‌ن یارى بكه‌م، به‌گشتى ئه‌گه‌ر هه‌یه دوو یاریم له‌ده‌ست بچێت، پاشان یارى هه‌ڵبژارده‌كان هه‌یه و خولى كرواتیا ده‌وه‌ستێت و تا ئه‌و كاته‌ش چاك ده‌بمه‌وه، پزیشكه‌كانیش بۆ ئه‌م جۆره پێكانه‌ش پێیان وتم كه به‌لانى كه‌مه‌وه پێویستت به‌مانگێك پشوو هه‌یه تا شوێنه پچڕاوه‌كان خۆى ده‌گرێته‌وه.