هەواڵ

یەکەم داوەری موسوڵمانی ژن لەئینگلتەرا

“مرۆڤەکان زۆرجار نەرێنی (سلبی) بیرئەکەنەوە بەڵام نابێت هیچ شتێک لەدڵ بگریت”

ئەمە ووتەی یەکەم داوەری موسوڵمانی ژنە لەمێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرا کەدەیەوێت بەرەو ئەوە هەنگاو بنێت لەسەر ئاستێکی باڵا یارییەکان بەڕێوەبەرێت و هانی ئافرەتانی تر ئەدات بەهەمان رێچکەی ئەودا بڕۆن.

جەواهیر رۆبڵ تەمەنی تەنها ١٠ ساڵ بووە کاتێک وەک پەنابەر لەگەڵ خانەوادەکەی هاتوونەتە لەندەن، ئەویش بەهۆی هەڵاتن لەجەنگی ناوخۆیی سۆماڵ.

ژیان لەژێر سێبەری یاریگای وێمبڵی و کردنی یاریی تۆپی پێ لەخوێندنگای ناوەندی سەرەتای هەنگاوەکانی جەواهیر بووە بۆ نێو دنیای تۆپی پێ و بوون بە داوەر.

“ویستوومە ببمە یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا”

جەواهیر رۆبڵ تەمەن ٢٥ ساڵ کەبە جەی جەی ناسراوە کاتێک هاتۆتە خاکی بەریتانیاوە هیچ ئینگلیزی نەزانیوە، کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانی قسەی کردووە بینیویەتی ئەوان بەسەرسوڕمانەوە تەماشایان کردووە وەک ئەوەی لێی تێنەگەن، بەڵام چونکە ‌حەز و ئارەزووی بۆ فێربوونی زمانی تر هەبووە زوو فێری ئینگلیزی بووە.

رۆبڵ دەڵێت سەرەتا حەز و خەونی ئەوە بووە ببێتە یاریزانی تۆپی پێ و یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات، بەڵام وەک خۆی ئاماژەی پێدەدات دایک و باوکی ڕێگریان لێکردووە و داوایان لێکردووە سەرقاڵی خوێندن بێت و ژیانێک و پیشەیەکی ئاسایی هەڵبژێرێت نەک ئەستێرەیەیی و ناوبانگ.

ئەو داوەرە ژنە سەرەتای چوونە ناو دنیای داوەری بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کەحەزی کردووە لەنزیک تۆپی پێ بمێنێتەوە ئەگەرچی نەبۆتە یاریزانێکی پرۆفیشناڵ، لەیەکەم هەنگاویشیدا وەک خۆبەخش یارییەکانی خولی کچە تازەپێگەیشتووەکانی بەڕێوەبردووە.

دواتر بۆ بەرەوپێش چوونی ئاستی خۆی یاریی کوڕان و کچانیشی بەڕێوەبردووە و باس لەوەش دەکات زۆرجار کەچووە بۆ بەردەم ژووری خۆگۆڕینی کوڕان داوای لیستی ناوی یاریزانان و پێکهاتەی کردووە، بەلایانەوە سەیربووە کەکچێک و بەتایبەت موسوڵمانێکی باڵاپۆش یارییەکەیان بەڕێوەدەبات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close