هەواڵ

فیفا جارێکی تر یارییە نێودەوڵەتییەکانی دواخست

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگرتن لەتەشەنە سەندنی ئەو ڤایرۆسە جارێکی تر یەکێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا بەدواخستنی یارییە نێودەوڵەتیەکان و پاڵاوتنەکانی مۆندیال جگە لە کیشوەری ئەوروپا.

وابڕیاربوو کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو جەولەیەک لەیارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ رێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە جگە لەیارییەکانی کیشوەری ئەوروپا سەرجەم یارییەکانی تر دوابخرێت.

بەوەش فیفا بڕیاریدا یارییە دواخراوەکان بکەوێتە ساڵی داهاتوو لە ٢٤-١-٢٠٢١ تا ١-٢ ئەنجام بدرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close