هەواڵ

وەرزێکی نوێی چامپیۆنز لیگ دەستیپێکرد

لەسەردەمی کۆرۆنا هەموو شتێک مایەی روودان وهاتنە دیە چونکە ئەو کارەی ڤایرۆسەکە بەجیهانی کرد لەمێژوودا لەبیرناکرێت و تا چەند ساڵێک کاریگەرییە سەرەکی و لاوەکیەکانی دەمێنێتەوە.

ئێستاش لەپێشهاتێکی سەیر و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو دواخستن و بەرنامە گۆڕێنەی لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا روویدا هێشتا وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ کۆتایی نەهاتووە، قۆناغی بەرایی و پاڵاوتنەکانی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دەستی پێکرد.

لەم قۆناغەدا ئەو وڵاتانەی لەریزبەندی دواوەی خولەکانی ئەوروپان لەنێوان خۆیاندا پاڵاوتن دەکەن و دوای بڕینی قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و سێهەم دواجار لەقۆناغی یەکلایی کەرەوەدا ١٢ تیپ دەمێننەوە و ٦ دەگاتە قۆناغی کۆمەڵەکان.

ئەو ٦ تیپە لەگەڵ ٢٨ تیپی تر کەراستەوخۆ سەرکەوتوون لە ١ی مانگی ١٠ ی ئەمساڵ لەئەسینای پایتەختی یۆنان تیروپشکیان بۆ دەکرێت و لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ ی هەمان مانگ قۆناغی کۆمەڵەکان دەستپێدەکەن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close