ره‌مزی وه‌لی .. ره‌مزی وه‌رزشی كوردی به كۆڕۆنا گیانی سپارد

زاگرۆس نانه‌كه‌لى
ناوێك شاره‌زا و شایسته و ناسراوتر له‌ناسین، مرۆڤێك تاسه‌ر ئیسقان لهحزمهت و هه‌وڵدان و رێكخستنی وه‌رزش، تا دواهه‌ناسه‌ی كه كۆڕۆنا ڵێی بڕی، هه‌ر خه‌می وه‌رزشی كوردی و وه‌رزشكارانى دێرینى بوو، ئه‌م خۆی گیانفیدا كردبوو بۆ بواره‌كه‌ی خۆی وگوێى به‌هیچ شتێك نه‌ده‌دا، ته‌نها وه‌رزش و به‌رزی وڵاته‌كه‌ی.
ره‌مزی وه‌لی وه‌رزشكاری دێرین، یاریزان و راهێنه‌ر و كارگێڕی و مامۆستا وه‌رزش و مرۆڤی كاته سه‌خت و بڕیاره قورسه‌كان بوو، ئه‌و زیاتر له سێ چارێگه سه‌ده خۆی كرد به ده‌روێشی وه‌رزش و خۆی خاوه‌ن ته‌ریقه‌تی هزری پێگه‌یاندن و راهاتن و دروستبوونی نه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروست باش بوو.
كێ هه‌بوو سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وانه، گه‌ر بێتاقه‌ت و بێزار و وه‌ڕه‌س بوایه، پیاسه‌یه‌كی ئێواره‌ی شاری بۆ چایخانه‌ی وه‌رزشوانان نه‌كردبوایه، وه‌ك كات به‌سه‌ربردن و دڵخۆش بوون وپێكه‌نین و خۆشی و قسه‌ی نه‌سته‌ق و گاڵته و گه‌پ و نوێترین نوكته رووی له‌مامۆستا ره‌مزی وه‌لی نه‌كردبوایه و پێی دڵخۆش نه‌بوایه، ئه‌و دڵی هه‌مووانی خۆش و رازی ده‌كرد و ره‌خنه‌كانیش هه‌ر به‌نوكته و قسه‌ی خۆش وه‌ڵام ده‌دایه‌وه، ئینجا به‌ده‌م چایێكی گه‌رم و ئاوێكی سارد و دڵخۆشییه‌كی زۆر و له‌قسه‌كانی مامۆستا ره‌مزی وه‌لی به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مڕۆ كێ قه‌ره‌بووی ئه‌م قسه و نوكتانهمان بۆ بكاته‌وه!؟.
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 19-8-2020 وه‌رزشكاری دێرین و مامۆستا ره‌مزی وه‌لی به‌هۆی دووچاری به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ته‌مه‌نى 83 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا و ماڵئاوایی لێكردین.

*پوخته‌یه‌ك له‌ژیانى مامۆستا ره‌مزى وه‌لى عەلی
-ساڵى 1937 له‌شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه.
-سه‌ره‌تا ساڵى 1945 له‌قوتابخانه‌ى ئه‌ربیل ئولا ده‌ستى به‌وه‌رزش كردووه.
-ساڵى 1950 له‌قۆناغى ناوه‌ندییه‌وه یارییه‌كانى تۆپى پێ و گۆڕه‌پان و مه‌یدان و باله‌ى كردووه.
-ساڵى 1954 له‌تیپى ئه‌هلى هه‌ولێر یارى تۆپى پێى كردووه.
ساڵانى 1975 و 1976 و 1977 سكرتێر و ئه‌ندامى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى باله‌ى عێراق بووه.
-ساڵانى 1980 تا 1986 راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ى باله‌ى هه‌ولێر بووه.
-وه‌ك مامۆستایه‌ك لهبهڕێوهبهرایهتى چالاكى وه‌رزش و دیده‌وانى خزمه‌تى كردووه.
-له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه تا ساڵى 1995 سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشى برایەتی بووه.
-له‌ساڵى 2006ه‌وه جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى باله‌ى كوردستان بووه.