هەواڵ

یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ لەنێوان ئەدیداس و نایکی-یە

بە بازاڕکردن و بازاڕپەیداکردن بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی جیهانی وەرزشە بەتایبەت لەرۆژگاری ئەمڕۆدا، بۆیە کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی کەلوپەلی وەرزش و سپۆنسەری یانەکان هیوادارن ناو و لۆگۆکانیان بچێتە بەرزترین ئاستی رکابەریی بەتایبەتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیە گەورەکان.

لەئێستادا خولی یانە پاڵەوانەکان گەیشتۆتە یاریی کۆتایی و هەردوو یانەی بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان رکابەریی لەسەر نازناوەکە دەکەن، یانە ئەڵمانیەکە درێسەکانی لەلایەن ئەدیداسەوە بۆ دروست دەکرێت و یانە پاریسیەکەش نایکی.

بۆیە ئەتوانین بڵێین ئەمە وەک یارییەکی کۆتایی وایە لەنێوان ئەدایدس و نایکی، کامیان براوەبێت کاریگەریی ئەرێینی لەسەر فرۆش و داهاتەکەی دەبێت.

لەقۆناغی پێش کۆتاییدا چانسی ئەدیداس و نایکی وەک یەکبوو هەریەکەیان ئەگەری سەرکەوتنی تیپێکیان هەبوو بۆ یاریی کۆتایی بەو پێیەی بایرن میونشن و لیۆن هەردووکیان ئەدیداس دەپۆشن و پاریس سان جێرمان و لێیپزیگ-یش نایکی.

بەگشتی دابەشبوونی هەر ٣٢ یانە بەشدارەکە بەسەر براندی دروستکردنی جلوبەرگەکان بەم شێوەیەبوو:
نایکی زۆرترین بەرکەوتەی هەبوو بەوەی ١٢ یانە جلی ئەویان پۆشیبوو لەوانە: (بارسێلۆنا، ئینتەر میلان، پاریس سان جێرمان، گەڵەتەسەرای، لێیپزیگ، سالزبۆرگ، گینک، زێنیت، ئەتڵەتیکۆ مەدرید، تۆتنهام، چێڵسی و شاختار).
– دوای ئەو ئەدیداس دێت کەجلوبەرگی ٨ یانەی بەشداربووی دروستکردووە: (بایرن میونشن، لیۆن، یۆڤێنتۆس، ریاڵ مەدرید، ئەیاکس، بەنفیکا، دینامۆ زاگرب و ئۆڵۆمپیاکۆس).
– لەپلەی سێهەمدا کۆمپانیای پیوما دێت بە ٤ یانە: (سلاڤیا پراگا، مانچستەر سیتی، ڤالێنسیا و بوروسیا دۆرتمۆند).
نیو باڵانس دوو یانە: (لیڤەرپوڵ و لیل).
ماکرۆن دوو یانە: (کلەب بروج و رێد ستار).
جاکۆ یەک یانە: (بایەر لیڤەرکوزن).
کاپا یەک یانە: (ناپۆلی).
جۆما یەک یانە: (ئەتاڵانتا).
ئەندەر ئۆرمۆر یەک یانە: (لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ).

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close