ناوه‌ڕاستكارێكى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا رووده‌كاته خولى ئه‌ستێره‌كان

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
یه‌كێك لهناوهڕاستكاره كورده‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا لهئهزموونێكى ژیانى پیشه‌گه‌ریدا به‌نیازه بۆ یانه‌یه‌كى میوانى نوێى ستار لیگى یانه‌كانى قه‌ته‌ر یارى بكات.
واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ محه‌مه‌د عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى یانه‌ى هیراكلیس ئهلمیلۆ-ى هۆڵه‌ندایی، رووبكاته یانه‌ى (ئهلخریتیات)ى قه‌ته‌ر-ى پاڵه‌وانى خولى پله دووى یانه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ وه‌رزى 2019-2020 و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولى پله یه‌كى یانه‌كان كه به‌خولى ئه‌ستێره‌كانى قه‌ته‌ر (قه‌ته‌ر ستار لیگ) ده‌ناسرێت.
به‌پێى هه‌واڵى میدیا وه‌رزشییه‌كانى قه‌ته‌ر پاش گه‌یشتنه‌وه‌ى بۆ خولى ئه‌ستێره‌كانى قه‌ته‌ر، یانه‌ى (ئهلخریتیات)، محه‌مه‌د عوسمان-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا وه‌ك یه‌كه‌م یاریزانى پیشه‌گه‌ر بۆ وه‌رزى نوێ (2020-2021)ى خوله‌كه ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانى و وابڕیاریشه یاریزانى ناوبراو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئابى 2020 بگاته قه‌ته‌ر بۆ پشكنینى پزیشكى و واژووكردنى بۆنده‌كه‌ى.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش بۆته جێگه‌ى نیگه‌رانى میدیا وه‌رزشییه‌كانى سوریا كه چۆن رێى تێده‌چێت یاریزانێكى وا به‌توانا له‌خولى هۆڵه‌ندا-ه‌وه رووبكاته خولى قه‌ته‌ر له‌كاتێكدا چاوى چه‌ند یانه‌یه‌كى هۆڵه‌ندا-ى له‌سه‌ر بووه هه‌روه‌ها یانه‌كانى توركیا و پاشان ناوچه‌ى كه‌نداو و جگه له‌مه‌ش بریكاره‌كه‌ى به‌زاره‌كى له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ى لا لیگاى ئیسپانیا له‌گفتوگۆ دابوو.

شایه‌نى باسه محه‌مه‌د عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد كه له‌شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى سورى و هۆڵه‌ندییه، سه‌ره‌تا له‌یانه‌ى ڤیتیسه دلفت-ى هۆڵه‌ندایی ده‌ستى به‌یارى تۆپى پێ كردووه و پاشان لهئهكادیمیاى یانه‌ى ڤیتیسه ئارنهایم بۆ تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و دووه‌م و دواجاریش تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه یارى كردووه و بۆ وه‌رزى 2017-2018 بۆ یانه‌ى تیلستار-ى هۆڵه‌ندا و ساڵانى 2018 تا 2020 بۆ یانه‌ى هیراكلیس ئهلمیلۆ-ى هۆڵه‌ندایی یارى كردووه.