ڕێنمایی

(ئاو و ڕاهێنانی وەرزشی)


د.علی تەها غفور
ئاو گرنگیەکی گەورەی هەیە لە کاتی ئەنجامدانی ڕاهێنان یان هەر ئەرکێکی جەستەیی ،هەروەها ئاشکرایە کە لەشی مرۆڤ 75% پێکهاتووە لە ئاو بویە لە کاتی ڕاهێناندا وەرزشکار بڕێکی زۆر ئاو لە دەست دەدات بە پێی قورسی وتوندی وماوەی راِهێنان ، بە مەبەستی ئاسانکاری وتیگەیشتن بە شێوازی خاڵ ڕوونی دەکەینەوە بەم شێوەی خوارەوە :
1-وەرزشکار ئەو بڕە ئاوەی کە لە دەست دەدات پشت دەبەستێت بە ماوە وجۆری ڕاهێنان وباری ژینگە،بۆیە پێویستە وەرزشکار ئاوی پێویست وەربگرێت بە مەبەستی ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش، چونکە ئەو گەرمییەی دروست دەبێت لە لەش بە هۆی ڕاهێنان بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەسە بۆ لە ناو بردنی پرۆتینی ماسولکە، هەروەها بوونی ئاو رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە کەم کردنەووەی پلەی گەرمی لەش لە ڕێگەی پرۆسەی ئارەق کردنەووە، هەروەها ئەو بڕە ئاوە پێوانە دەکرێت بە (2-8 %) لە کێشی لەش.
نموونە // وەرزشکارێک کێشی (70 کغم) بێت لە دوای ڕاهێنان ولە دەست دانی ئەو بڕە ئاوە کێشی دەبێتە (66.5 کغم) ئەگەر ڕێژەی (5%) لە کێشی لە دەست بدات پاشان دوای خواردنەوەی شلەمەنی وئاو دەگەڕێتەوە هەمان کێش یان نزیک لە کێشی خۆی.
2-کەم بوونی ئاو وشلەمەنی لە جەستەی وەرزشکار دەبێتە هۆی کەم بوونی برَی پلازما هەروەها دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی (پەستانی دڵ- قەبارەی ناردنی خوێن بۆ جەستە).
3-وەرزشکاری هەناسە درێژی (ماوە درێژەکان) لە کاتی ئەنجامدانی (1) کاتژمێر ڕاهێنان یا کێبڕکێ بڕی (4 لیتر) ئاو لە دەست دەدات لە بەر ئەوە دەبێت بە باشی چاودێری کێشی وەرزشکار بکرێت پیش وپاش ڕاهێنان چونکە پێویستی بە ( نیو لیتر) ئاوە بۆ هەر (1-2 کگم) لە کێشی یاریزان.
نموونە // وەرزشکارێک کێشی (70 کگم) بێت پێویستی بە (17،5 لیتر) ئاوە بۆ ئەو ڕۆژە کە بتوانێت قەرەبووی ئەو بڕە ئاوە بکات کە لە دەستی داوە لە کاتی ڕاهێنان.
4-وەرزشکاری ماوە درێژەکان لە هەموو وەرزشکارێک زیاتر پێویستی بە ئاوە لە کاتی ڕاهێنان یان کێبڕکێ بە تایبەت ماراسۆن (42 کم) بۆیە لە کێبڕکییەکان (10-15) خاڵی بوژانەوە دەبینین کە ئاو یان شلەمەنی (100-200 ملیتر) پێان دەدرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن وتووشی کەمبوونی ئاو لە جەستە نەبن، هەروەها لە کۆتای ماراسۆنەکە هەندێ وەرزشکار بێ هۆش یان بێ هێز دەبێت بۆیە پێویستی بە (کلۆکۆز- املاح(خوێ) ) بە شیوەی شلەمەنی لە ڕێگەی دمارەوە دەدرێت بە وەرزشکارکە.
5-وەرزشکار باری تەندروستی تێک دەچێت ئەگەر هاتوو بڕی (3%) ئاوی جوستەی لە دەست بدات دەبێتە هۆی:-
*لاواز بوونی ئەرکی ماسوولکەکان وبەردەوام نەبوونی وەرزشکار لە چالاکی وەرزشی.
*کەم بوونی قەبارەی خوێن وخاوبوونی ئیشی دڵ وسوڕی خوێن لە گورچیلەکان.
*کەم بوونی بڕی ئۆکسجین.

  • کەم بوونی توانای جەستە بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش.
    *کەم بوونی پێکهاتەکانی کلایکۆجین لە جگەر (کە شوێنی هەڵگرتنی وزەیە).
    6-زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان دەیسەلمێنن کە ئەو بڕە ئاوەی دیاری کراوە بۆ وەرزشکار لە کاتی ڕاهێنان وا دەکات وەرزشکار ئەو بڕە ئاوە بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی هیچ بڕە ئاوێک لە کلایکۆجین بەکارنەهێنێت بە مەبەستی درووست نەبوونی ماندوبوونی خێرا .
    7-پێویستی رۆژانەی ئاو بۆ هەر کەسێکی ئاسایی کە وەرزش ئەنجام نادات بڕی (2.5 لیتر)ە وبۆ کەسێکی وەرزشکار پێویستی بە (6 لیتر) وزیاتر بە پێی ئەوە وەرزشەی ئەنجامی دەدات.
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close