هەواڵ

منداڵێکی کورد لەگەڵ ڕاهێنەری شەیتانەسورەکاندا

کورد هەمیشە بەهرەمەندی لەهەموو بوارەکاندا هەبوەو هەندێکیان هەلی دەرکەوتنی بەهرەکەیان هەبوەو پلەکانی سەرکەوتنیان بڕیوەو هەندێکیشیان هەرزوو بەهرەکەیان وون بوە، ئەو خێزانە کوردانەی کەلەدەرەوەی کوردستان دەژین هەلی دەرکەوتن و پێگەیاندنی توانای منداڵەکانیان زیاترە.


لەوڵاتی نەرویژ خێزانێکی کورد نیشتەجێن و یەکێک لە منداڵەکانیان بە ناوی (ئاکۆ میران) ناردۆتە وەرزشی تۆپی پێوەو بەکەسێک گەشتوە کەلەئاستی جیهانی تۆپی پێدا زۆر ناسراوەو خەڵکانێک هەن خەون بەبینینی دەبینن کە ئەویش (ئۆلی گۆنار سۆڵشایەر)ی نەرویژی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدە.


ئاکۆ میران لەتەمەنی ٥ ساڵییەوە تۆپی پێ دەکات، ئێستا تەمەنی ۱۲ ساڵەو یاری بۆ یانەی شارەکەی خۆی دەکات کە ناوی (کریستیانسوند فوتبۆڵە).


ئاکۆ وەک گۆڵپارێز ئەرکێکی گران و قورسی هەڵبژاردوەو لەوەشدا سەرکوتوبوەو وەک گۆڵپارێزی ئەکادیمی لەتەمەنەکەی خۆیدا دیاری کراوە.


ئەو یانەیە بەوە بەناوبانگتر بوە کە سۆڵشایەر لەدایک بووی ئەو شارەیەو بەمنداڵی لەئەکادیمیای ئەو یانەیە بوەو دواتر بەرەو گەورەتربون ڕۆشتوە.
سۆڵشایەر لەپشوەکانیدا دەگەڕێتەوە بۆ نەرویژو سەردانی ئەکادیمیای یانەکەی دەکات، ئەمجارەش لەگەڵ کوڕە کوردەکە قسەی کردوەو دەست خۆشی لێ کردوەو ڕێنمایشی کردوەو وێنەی یادگاریشی لەگەڵدا چرکاندوە.


سەردانەکەی ئەمجارەی سۆڵشایەر بۆیانەکەی پێشوی، بۆئەوە بوە کە ئاکۆو هاوڕێکانی زنجیرە سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمارکردوەو ئاکۆش وەک گۆڵپارێز ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە لەگۆڵەکەدا.
جێی باسە لەهەمان تیپ و ئاستدا، پێشتر کوڕەکەی سۆڵشایەر لەگەڵ ئاکۆ یاری کردوەو ئێستا لەگەڵ باوکیدا گوازراوەتەوە بۆ ئەکادیمیای مانچستەر یونایتدو خێزانەکەی ئاکۆش خەون بەوە دەبینن کوڕەکەیان ڕۆژێک بێت لەیانەیەکی گەورەی جیهاندا بیبیننەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close