یانه‌یه‌كى سوپه‌ر لیگى دانیمارك هێرشبه‌رێكى لاوى كوردى گواسته‌وه ریزه‌كانى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش زیاتر له‌دوو هه‌فته تاقیكردنه‌وه (تێست) كردنى له‌چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا، دواجار یانه‌ى (سۆنویوسك ئالیتا سپۆرت/ سوندرییسكه) كه له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ) به‌شداره (رۆنى ئارابچى) هێرشبه‌رى لاوى كوردى دانیماركى تا ساڵى داهاتووگواستهوه ریزه‌كانى.
به‌پێى وێبسایتى فه‌رمی یانه‌كه ئه‌م یاریزانه لاوه‌ى كورد كه‌ته‌مه‌نى 19 ساڵه و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكووره، تا ساڵى نوێ 2021 به‌درێسى ژماره 17 بۆ یانه‌ى سوندرییسكه له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك یارى ده‌كات.

شایه‌نى باسه رۆژى 30ى مانگى حوزه‌یرانى 2020 رۆنى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تیپى لاوان/ تیپى دووه‌مى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى كۆتاییهات و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ نه‌ڕه‌خسێنرا بۆ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه سهربخرێ و بۆندى له‌گه‌ڵدا بكرێ تا له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیمارك یارى بكات، بۆیه به‌ناچارى یانه‌ى (برۆندبى) به‌جێهێشت كه بۆ ئه‌و یانه‌ى دایكه و لهئهكادیمیاى یانه‌كه‌وه پێگه‌یشتووه.