هونه‌ر یانه‌یه‌كى تر‌ى خولى پله یه‌كى فینله‌نداى هه‌ڵبژارد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هونه‌ر عه‌بدى به‌رگریكارى لاوى كورد یانه‌ى كۆكۆلان پالۆڤیكۆت-ى به‌شدار له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى فینله‌ندا به‌جێهێشت و لهمێركاتۆى هاوینه‌دا روویكرده یانه‌ى ڤاسان پالۆسیورا كه ئه‌میش له‌هه‌مان خولدا ركابه‌ریی ده‌كات.
یانه‌ى ڤاسان پالۆسیورا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كانى هێڵى به‌رگرى كه به‌هۆى پێكانى یاریزانه‌كانییه‌وه بۆشایی بۆ دروستبووه، هونه‌ر عه‌بدى ته‌مه‌ن 25 ساڵى تا كۆتایی ساڵى 2020 گواسته‌وه ریزه‌كانى و درێسى ژماره 16ى پێبه‌خشى.

شایه‌نى باسه هونه‌ر عه‌بدى كه به (هۆندا) ناسراوه، كوردى رۆژهه‌ڵاته و ره‌گه‌زنامه‌ى فینله‌ندى هه‌یه، ده‌ستپێكى یاریكردنى له‌ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان له‌گه‌ڵ یانه‌ى بلاكبێرد بووه و دواتر له‌هه‌ردوو ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى یانه‌ى یۆڤاسكۆلا یاریكردووه و دواتر له‌خوله‌كانى نایاب و پله یه‌ك بۆ یانه‌كانى یۆڤاسكولا و كۆكۆلان پالۆڤیكۆت یاری كردووه و به‌شێوه‌ى خواستنیش له‌خولى پله دوو بۆ یانه‌ى گامركارلیبى یاریكردووه.