هێرشبه‌ره كورده‌كه به‌تۆماركردنى دوو گۆڵ هاوبه‌شى لەبردنهوهیهكى گه‌وره‌ى یانه‌كه‌ى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هێرشبه‌ره بهئهزموونهكهى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سویسرا له‌یارى ئه‌مڕۆى یانه‌كه‌یدا له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان،له‌كۆى حه‌وت گۆڵى یانه‌كه‌یدا، توانى دوو گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24-8-2020 لهئۆزبهكستان یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 12ى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئه‌م وڵاته (سوپه‌ر لیگ) ى ساڵى 2020 ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى پاختاكور-ى پێشه‌نگى ریزبه‌ندى خوله‌كه له‌سه‌ر یاریگاى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى (پاختاكور) له‌شارى تاشكه‌ند و له‌یارى دێربى شاره‌كه‌دا میواندارى له‌یانه‌ى لۆكۆمۆتیڤ تاشكه‌ند كرد و سه‌ره‌نجامیش به‌حه‌وت گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر لێى برده‌وه و به 31 خاڵ له 10 بردنه‌وه و 1 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن و (38-8 گۆڵ و +30 گۆڵ) پێگه‌ى خۆى له‌خانه‌ى یه‌كه‌مى باشتركرد.
ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى كوردى یانه‌ى پاختاكور له‌خوله‌كى 46ى سه‌ره‌تاى تایمى دووه‌مه‌وه به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ به‌شدارى له‌یارییه‌كه‌دا كرد و له‌خوله‌كى 47دا گۆڵى 5-0 و له‌خوله‌كى 63دا گۆڵى 7-0 بۆ یانه‌كه‌ى كرد، به‌مه‌ش بووه خاوه‌نى 7 گۆڵى خوله‌كه و ئێستا له‌خانه‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه دایه.

شایه‌نى باسه ئێرین-ى هێرشبه‌رى ژماره 77ى یانه‌ى پاختاكور كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عه‌له‌وییه و خه‌ڵكى شارى دێرسیم-ى باكوورى كوردستانه و ساڵى 1988 له‌شارى بازل-ى وڵاتى سویسرا له‌دایكبووه، تائێستا له‌هه‌ر 12 یارى یانه‌كه‌ى له‌سوپه‌ر لیگى ساڵى 2020ى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان به‌شداربووه و له 615 خولهك یاریكردندا توانیویه‌تى 7 گۆڵ تۆمار و 2 گۆڵی تریش سازبكات.