پێمان ناڵێن كامه‌تان زۆرینه‌ن!؟

سه‌نگه‌ر زرار
كێشەى یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان له‌نێوان 10 كه‌سدا كراوه به‌كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره و ئاڵۆز.
خۆى خولى كوردستان نه‌بوونى له‌هه‌بوونى باشتره، هه‌رچه‌نده پێمان ناخۆشه و ئازارمان ده‌دات، به‌ڵام راستییه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر لهچوارچێوهیهكى داخراودا ده‌خولێینه‌وه و خوله‌كانیش ئه‌وه‌نده لۆكاڵن له‌فه‌رهه‌نگى تۆپى پێى جیهانیدا بوونى نییه.
جارێك یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان خۆى له‌سه‌ر بنه‌مانى فیفتى فیفتى و حیزبى و به‌بێ هه‌ڵبژاردن پێكهاتووه و له 2006ه‌وه 10 كه‌سى بۆدانراوه كه به‌شێكیان رێژه‌ى نه‌گۆڕن و هه‌ر له‌شوێنى خۆیانن.
هه‌ر ده‌سته و رێكخراو و یه‌كێتییه‌كى وه‌رزشى یان ناوه‌رزشى پێكدهێت، ئه‌ندامه‌كانى ده‌سته‌كه له 9 كه‌س یان 7 كه‌س یان 5 كه‌س یان 3 كه‌س پێكدێت و ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كان چه‌ند بێ، پێویسته تاك بێت نه‌ك جووتهكهى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان كه ئه‌مه چارهنووسهكهیهتى و دابه‌شى سه‌ر دوو پێنجى بوونه.
كێشه‌كه ئەوەیە هەردوولا دەڵێن زۆرینە! زۆرینه له‌چى و لهههردوولاتان ده‌پرسم پێمان ناڵێن كامه‌تان زۆرینه‌ن و كامه‌تان كه‌مینه‌ن؟!
زۆرینەی یەكەمجار لەكۆى 8 ئەندام 5 ئه‌ندام بڕیاری كۆتاییدا كه خوله‌كه كۆتایی پێهێنرا و به‌پێى ریزبه‌ندى نه‌ورۆز یه‌كه‌م و برایه‌تى دووه‌مه.
زۆرینەی ئەمجارە 5 ئەندام بڕیاری داوە كه خوله‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و وا بڵاوكراوەتەوە بەزۆرینەى ده‌نگ.
دڵنیابن چه‌پڵه به‌ده‌ستێك لێ‌نادرێت و هه‌ردوولاتان به‌یه‌كه‌وه جوانن و ئه‌و لێكترازانه رابردووى خۆتان و وه‌رزشیتان و كاروچالاكییهكانیشتان ناشیرین ده‌كات.
بەداخەوە وەرزش و تۆپى پێى كوردستان چه‌ند ساڵێكه خۆى ئیفلیج بووه و به‌دۆخێكى خراپ گەیشتووە و بێ به‌رهه‌م بووه، ئێوه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حیزبى ئه‌وه‌نده‌ى تر خراپ و ناشیرینى مه‌كه‌ن.