یانه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى پایته‌ختى سوید ریزه‌كانى بهبهرگریكارێكى كورد به‌هێزده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى هاماربى شارى ستۆكهۆڵمى پایته‌ختى سوید به‌رگریكارى لاوه‌كه‌ى كورد و یانه‌ى میالبى هاونیشتمانى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ و نیو گواسته‌وه ریزه‌كانى.
یانه‌ى هاماربى به‌شدار له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) و یارییه‌كانى قۆناغى پاڵاوتنى ئه‌وروپا لیگى وه‌رزى 2020-2021، ئێواره ئه‌مڕۆ 25ى ئابى 2020 بڵاوى كرده‌وه كه یانه‌كه‌یان به‌پێى بۆندێك (موهه‌نه‌د جه‌زا)ى ته‌مه‌ن 23 ساڵى له‌یانه‌ى میالبى-ه‌وه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ و نیو له‌هاوینى 2020 تا كۆتایی ساڵى 2023 گواسته‌وه ریزه‌كانى، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یاریزانى ناوبراو تا رۆژى 31-12-2020 بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى میالبى-دا ماوه، به‌ڵام پێده‌چێ به‌پێى بڕگه‌كانى بۆنده‌كه‌ى كه هه‌ر كاتێك بڕوات رێگه‌ى پێبده‌ن یان له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك مافى ده‌ستبه‌رداربوونى پێدرابێت.
یانه‌ى هاماربى ئه‌وه‌شى بڵاوكرده‌وه كه موهه‌نه‌د-ى به‌رگریكار ئاماده‌یه بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان و له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه پاش واژووكردنى بۆنده‌كه‌ى به‌شدارى مه‌شقه‌كانى یانه‌كه‌یان ده‌كات و رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 30ى ئابى 2020 یه‌كه‌م یارى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى كالمار لهئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سوید ئه‌نجامده‌دات.

شایه‌نى باسه موهه‌نه‌د كازم قاسم كه به(موهه‌نه‌د جه‌زا) ناسراوه كوردى باشووره و له‌شارى لینشۆپینگ-ى سوید ده‌ژى و له‌هێڵى به‌رگرى باڵى چه‌پ یارى ده‌كات، له‌پێشوودا هه‌ر له‌وڵاتى سوید بۆ یانه‌كانى (كارلى ئاى ئێف، ئاى كه‌ى ئۆسترا، ئاى ئێف سیلڤیا، ئه‌ى ئێف كه‌ى لینشۆپینگ، ئاى ئێف كه‌ى نۆرشۆپینگ، دیگرفۆرس، سیریانسكا، برۆماپۆیكرنا، میالبى) له‌سه‌ر ئاسته‌كانى بێچووه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و پێشكهوتوواندا یاریكردووه و جگه له‌مه‌ش یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ و هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كردووه.