هەواڵ

بەپەلە: ماگوایە بەتاوانباری رووداوەکەی یۆنان دیاریکرا

کوردسپۆرت

کەمێک لەمەوبەر لەدانیشتنێکی دادگادا سەبارەت بە کێشەکەی هاری ماگوایەی کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد بەڕێوەچوو تێیدا دادوەر ئەو یاریزانەی بەتاوانبار دەستنشانکرد، بەڵام پێناچێت ئەو یاریزانە زیندانی بکرێت و سزاکەی بۆ هەڵدەپەسێدرێت.

لەرووداوەکەدا هەریەکە هاری ماگوایە و جۆی ماگوایە و شارمان کەهەرسێکیان هاوڵاتی بەریتانیان بەشدارییان کردووە و تاوانبارکراون بە لێدانی چەنبارە و ئازارگەیاندن بەکارمەندی گشتی.

کاپتنەکەی مان یونایتد سزای ٢١ مانگ و ١٠ رۆژی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام ئەو سزایە تا ٣ ساڵ هەڵدەپەسێردرێت و جێبەجێ ناکرێت، ئەگەر لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا تاوانێکی دیکەیان ئەنجامدا سزاکەیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.

ئەو کێشەیە لەمیکۆنۆسی یۆنان روویدا و ماگوایەی تەمەن ٢٧ ساڵ هەر لەسەرەتاوە وەک تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستنیشانکرا و یانەی مانچستەر یونایتد هەر لەزووەوە تیمێکی لەپارێزەران رەوانەی یۆنان کرد بۆ بەرگریکردن لەکاپتنەکەیان.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close