هەواڵوتار

مێسی دەتوانێت ؟! موچەکەی چەندە؟

مێسی لەرێگەی فاکسەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردوەو پێی راگەیاندون کە دەیەوێت بۆندەکەی یەکلایەنە هەڵوەشێنێتەوەو بڕوات، ئایا دەتوانێت؟ ئەی موچەکەی چەندە؟

خاڵێک لە بۆندەکەی مێسی هەیە کە کۆتایی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دەتوانێت بۆ ندەکەی یەک لایەنە هەڵوەشێنێتەوەو بڕوات بەڵام ئەم بڕگەیە تا ١٠-٦ بەردەستبوو، مێسی دەیەوێت بە هەمان بڕگە بڕوات و پێی وایە کە بەهۆی درێژکردنەوەی وەرزەکە ئەو ماوەیەش درێژکراوەتەوە، ئەوە کێشەیەکی یاساییە، بەڵام ئەوەی گرنگە مێسی دەیەوێت بڕوات!!

مێسی بە بێ بەرامبەر بەرشەلۆنە جێ بهێڵێت دەبێت لە یانە نوێیەکەی بڕی موچەو دیاریەکانی زیاتربێت لەوەی بەرشەلۆنە.

بڕی موچەی مێسی بەپێی فوتبۆڵ لیکس:

موچەی ساڵانە: ٦٠ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٧٦٩ یۆرۆ ، بێگومان بەشێکی باشی دەروات بۆ باج.
١٠ ملیۆن یۆرۆ پارەی مافی خاوەندارێتی وێنەکانی هەمووی بۆ خۆیەتی، ١٤ ملیۆن یۆرۆش دەستکەوتی زیاتر.

لەگەل ئەوەی هەر یانەیەک بۆند لەگەل مێسی بکات بڕە پارەیەکی وەکو پارەی گرێبەست پێ دەدات، ئەوەش بەپێی ساڵی گرێبەستەکەی دەگۆڕێت.

بەشێوەیەکی گشتی هەر یانەیەک مێسی بوێت ساڵانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دەبێت پارەی پێ بدات، بەڵام لەوە زیاتری دەستدەکەوێتەوە دواتر.

پرسیاری کۆتایی ئەوەیە بۆ کوێ؟ مان سیتی؟ پاریس ؟ ئینتەر؟ با بزانین روو لەکوێ دەکات!

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close