هەواڵ

ماگوایە لەپێکهاتەی ئینگلتەرا دورخرایەوە

بەهۆی رووداوەکەی یۆنان و دانانی بەتاوانبار گاری ساوزگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هاری ماگوایەی کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتدی لەپێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخستەوە.

لەکاتێکدا پرۆسەی دادگایی کردنەکە بەردەوامی هەبوو ناوی ماگوایە لەپێکهاتەکەدا هەبوو، بەڵام لەدوای ناساندنی وەک تاوانباری رووداوەکە ناوەکەی دەرهێنرا و ئەو راهێنەرە رایگەیاند ئەو بڕیارە جێی رەزامەندی هەموو لایەک و یاریزانەکەشە.

کاپتنەکەی مان یونایتد سزای ٢١ مانگ و ١٠ رۆژی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام ئەو سزایە تا ٣ ساڵ هەڵدەپەسێردرێت و جێبەجێ ناکرێت، ئەگەر لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا تاوانێکی دیکەیان ئەنجامدا سزاکەیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.

تەواوی پێکهاتەی بانگهێشتکراوی ئینگلتەرا

گۆڵچی: دیان هێندرسن، جۆردان پیکفۆرد، نیک پۆپ

بەرگریکار: ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد، ئێریک دێر، جۆی گۆمێز، مایکڵ کین، تیرۆین مینگز، کیران تریپێر، کایڵ واڵکەر

ناوەڕاستکار: فیڵ فۆدێن، مەیسن ماونت، کاڵڤن فیلیپس، دێکلان رایس، جەیمس وارد-پرۆوس، هاری وینکس

هێرشبەر: تامی ئەبراهام، مەیسن گرینوود، دانی ئینگس، هاری کەین، مارکۆس ڕاشفۆرد، جەیدن سانچۆ، رەحیم ستێرلین

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close