هەواڵ

ناوه‌ڕاستكاره‌ كورده‌كه‌ داوه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سوید كرایه‌وه‌

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

ناوه‌ڕاستكاره‌ كورده‌كه‌ى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى جارێكى تر داوه‌تى ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى سوید-ى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ كرایه‌وه‌.

یه‌كێتى تۆپى پێى سوید لیستى ناوى ئه‌و 20 یاریزانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رۆڵاند نیلسۆن-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌وه‌ داوه‌ت كراون بۆ یارییه‌كانى پاڵاوتنى پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى ئه‌وروپا و له‌نێو یاریزانه‌كانیشدا جارێكى تر داوه‌تى داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى كردۆته‌وه‌ تا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئایسله‌ندا و ئیتاڵیا له‌ڕۆژانى 4 و 8ى مانگى ئه‌یلولى داهاتوو.

داڵه‌هۆ ئیراندوست كه‌ كوردى رۆژهه‌ڵاته‌ و له‌خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) بۆ یانه‌ى هێكن یارى ده‌كات، له‌پێشوودا چه‌ند جارێكى تر داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ كراوه‌ و یارى دۆستانه‌ و فه‌رمیی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌دا كردووه‌ و جگه‌ له‌مه‌ش دووجار داوه‌تى كه‌مپى زستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوید كراوه‌.

*پڕۆگرامى هه‌ردوو یارییه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سوید له‌پاڵاوتنى یۆرۆى لاوان:
-ئایسله‌ندا×سوید/ رۆژى 4-9-2020 له‌ئایسله‌ندا.
-سوید×ئیتاڵیا/ رۆژى 8-9-2020 له‌سوید.

شایه‌نى باسه‌ داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست-ى یاریزانى لاوى كورد ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و یه‌كێكه‌ له‌یاریزانه‌ لاو و هه‌ره‌ دیاره‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى سوید و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ خاوه‌نى 4 یارى و 1 گۆڵه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سویدى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ خاوه‌نى 4 یارییه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوید-یش 3 یارى ئه‌نجامداوه‌.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close