هەواڵ

به‌سه‌ركردایه‌تى كاپتنه‌ كورده‌كه‌ یانه‌ى ئیستقلال گه‌یشته‌ یارى كۆتایی

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport

یانه‌ى ئیستقلال به‌سه‌ركردایه‌تى كاپتنه‌ كورده‌كه‌ى (وریا غەفوری) یارى دێربى شارى تارانى پایته‌خت و نێوان خۆى و یانه‌ى پێرسپۆلیس به‌ئه‌نجامى 4-1 به‌لێدانى په‌ناڵتى له‌به‌رژوه‌ندى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌ كاتێگ له‌كاتى یاسایی و پاش دوو تایمى زیادكراو به‌ئه‌نجامى 2-2 یه‌كسانبوون.

له‌لێدانى پێنج په‌ناڵتى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ (شێخ دیاباته‌ و وریا غه‌فورى سنه‌یی به‌شووتێكى به‌هێز و هریڤۆجى میلیچ وئه‌میر ئه‌رسه‌لام موته‌هه‌رى) چوار گۆڵه‌كه‌ى یانه‌ى ئیستقلال-یان كرد.

یارییه‌كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ئابى 2020 له‌یاریگاى ئازادى له‌شارى تاران به‌بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجامدرا و یارى دێربى ژماره‌ 93ى نێوان هه‌ردوو یانه‌ و هه‌روه‌ها یارى دێربى ژماره‌ 4ى نێوانیان‌ بوو له‌خولى جامى یانه‌كانى یانه‌كانى ئێراندا، پاش بردنه‌وه‌ى یارى ئه‌مڕۆش هه‌ردوولا بوونه‌ خاوه‌نى دوو بردنه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

*قۆناغى چاره‌گى كۆتایی جامى ئێران: هه‌ینى 9-3-1989 پێرسپۆلیس×ئیستقلال (0-0)، (3-2) به‌په‌ناڵتى.
*یارى كۆتایی جامى ئێران: چوارشه‌ممه‌ 21-7-1999 پێرسپۆلیس×ئیستقلال (2-1).
*قۆناغى چاره‌گى كۆتایی جامى ئێران: هه‌ینى 9-12-2011 ئیستقلال×پێرسپۆلیس (3-0).
*قۆناغى پێش كۆتایی جامى ئێران: چوارشه‌ممه‌ 26-8-2020 ئیستقلال×پێرسپۆلیس (2-2)، (4-1) به‌په‌ناڵتى.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close