هەواڵ

بارسێلۆنا چی دەکات بۆ هێشتنەوەی مێسی

راپۆرتە مێدیاییەکان باس لەوەدەکەن هێشتا دەرفەت لەبەردەم یانەی بارسێلۆنا ماوە بۆ رازیکردنی دڵی مێسی تاوەکو بمێنێتەوە، ئەویش بەدروستکردنی تیپێکی تۆکمە لەچواردەوری ئەو یاریزانە، تیپێک کەشکۆی جارانی هەبێت.

لیۆنێل مێسی تەمەن ٣٣ ساڵ لەچەند رۆژی رابردوو داوای لەئیدارەی یانەکەی کرد بەپێی رێككەوتنی نێوان خۆیان رێگەی بەن بەخۆڕایی لەیانەکە بڕوات و ڕوو لەیانەیەکی تر بکات، ئەوەش هەرایەکی گەورەی لەیانەکە و هاندەران و بگرە جیهانیش دروستکرد.

رۆمان پلانێس-ی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت: ئەوەی روویدا، روویدا ئێستا بۆچوونی ئێمە ئەوەیە کەئەتوانین تیپێک بۆ مێسی دروستبکەین، چونکە ئەو گرنگترین یاریزانی تۆپی پێیە لەجیهاندا.

هەروەها دەڵێت دەتوانین مێژوویەکی نوێ تۆماربکەین لەگەڵ مێسی، پەیوەندی بارسێلۆنا و مێسی وەک هاوسەرگیری وایە هەردوولا شتی گەورەیان بەخشیوە بەیەکتر، زۆر خۆشیمان بۆ هاندەران هێناوە و ئایندە بەئەرێنی ئەبینم و من بۆ ئەوە گەشبینم.

بارسێلۆنا پێی وایە مێسی ئەو بژاردەیەی لەدەست نەماوە کەبتوانێت بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت ئەو تا ٢٠٢١ یاریزانی یانەکەیانە و ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەیەتی.

لەکۆتاییدا پلانیس دەڵێت: پێویستە هەردوولا رێزی یەکتربگرین و لێدوانەکان و گفتوگۆی نێوانمان نەکەینە گشتی بۆ خەڵک نەبێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close