هەواڵ

وڵفسبۆرگ و لیۆن یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی خانمان دەکەن

کورد سپۆرت
پاش ئەوەی ھەردوولا رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ لەقۆناغی پێش کۆتایی ١٩ەیەمین خولی تۆپی پێی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا-ی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بۆ خانمان بەیەک ئەنجام (١-٠) لەتیپی یانەکانی بەرشەلۆنە-ی ئیسانی و پاریس سان جێرمان-ی فەڕەنسی-یان بردەوە، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھەردوو تیپی خانمانی یانەکانی وڵفسبۆرگ-ی ئەڵمانی و ئۆڵۆمپیک لیۆن-ی فەڕەنسی پاڵەوانی پێشووی خولەکە یاری کۆتایی لەیاریگای ئەنویتا لەشاری سان سباستیان-ی ئیسپانیا ئەنجامدەدەن.


لەقۆناغی پێش کۆتاییدا وڵفسبۆرگ ١-٠ لەبەرشەلۆنە و ئۆڵۆمپیک لیۆن ١-٠ لەپاریس سان جێرمان-ی بردەوە و گەیشتنە یاری کۆتایی و بۆ جاری چوارەمە ھەردوولا بۆ یارییەکە سەردەکەون و پێشووتر سێ جاری تر لەیاری کۆتاییدا رووبەڕووی یەک بوونەتەوە و یەکەمجار وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ یانەی وڵفسبۆرگ براوە بووە و دووجارەکەی تریش یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆن لەوەرزەکانی ٢٠١٥-٢٠١٦ و ٢٠١٧-٢٠١٨دا.


تیپی خانمانی یانەی لیۆن بۆجاری نۆیەمە دەگاتە یاری کۆتایی و خاوەنی ٦ نازناوە لەوەرزەکانی (٢٠١٠-٢٠١١، ٢٠١١-٢٠١٢، ٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٧-٢٠١٨، ٢٠١٨-٢٠١٩) و ٢ جاری تریش لەوەرزەکانی (٢٠٠٩-٢٠١٠ و ٢٠١٢-٢٠١٣) دووەم بووە و تیپی خانمانی یانەی وڵفسبۆرگ-یش بۆجاری پێنجەمە لەیاری کۆتاییدا خۆی دەبینێتەوە و خاوەنی ٢ پلەی یەکەمییە لەوەرزەکانی (٢٠١٢-٢٠١٣ و ٢٠١٣-٢٠١٤) و هەروەها خاوەنی ٢ پلەی دووەمیشە لەوەرزەکانی (٢٠١٥-٢٠١٦ و ٢٠١٧-٢٠١٨)دا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close