هەواڵ

جوانترین گۆڵی چامپیۆنس لیگ

هاندەران دەنگیان بە رۆناڵدۆ دا بۆ جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ.
بە پێی راپرسیەكی سایتی یوفا كە زیاتر لە 400 هەزار كەس بەشداریانكردبوو، گۆڵی دووەمی رۆناڵدۆ بەرامبەر لیۆن لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 بە جوانترین گۆڵی چامپیۆنس لیگ دیاریكرا، گۆڵەكەی رۆناڵدۆ كە بە چەپە لەدەرەوەی سزا تۆماركرد سەرنجی زۆرینەی بەلای خۆیدا بردبوو، سەرەڕای ئەوەی یۆڤانتۆس لەو یاریەدا ماڵئاوایی كرد.
گۆڵی مارسێل سابیتزە بەرامبەر زینت لە هەفتەی سێیەم لە قۆناغی كۆمەڵەكان بە دووەم هەڵبژێردرا، سێیەم گۆڵیش بۆ هەر بۆ یۆڤانتۆس بوو، كە گۆڵێكی خوان كوادرادۆ بوو بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید لە هەفتەی یەكەم.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close