هەواڵ

ژیلوان دەستی بەمەشق کردەوە و لەیارییەکی تری خولی کرواتیا بێبەش دەبێت

سەنگەر زرار
تایبەت بە Kurd Sport

کوردستارەکەی یانەی گۆریکا-ی بەشدار لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی کرواتیا رایدەگەیەنێت کە تەندروستی زۆر باشە و گەڕاوەتەوە نێو یاریگا و دەستی بەمەشقی تاکەکەسی کردۆتەوە، بەڵام لەیاری داھاتووی یانەکەیدا بەشدارنابێت.

ژیلوان حەمەد-ی یاریزانی نێودەوڵەتی و پیشەگەری کوردی یانەی گۆریکا-ی کرواتی کە بەھۆی پێکرانی شانی لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا لەیاریگا و یاریکردن دابڕا، لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کورد سپۆرت) وتی: پاش وەرگرتنی چارەسەری سروشتی و ئەنجامدانی ھەندێ مەشقی تایبەت، لەئێستادا زۆر زۆر باشترم بەبەراورد بەھەفتەی پێشوو، شانم بەرەو باشی دەچێت، دەستم بەمەشقی تاکەکەسی کردۆتەوە و رادەکەم، لەھەفتەی دووەمی خولی کرواتیا بەرامبەر یەیانەی سلاڤن بیلوپۆ یاریم نەکرد، ھەرچەندە باشتر بوومە، بەڵام لەگەڵ تیمی پزیشکی یانەکەم وابڕیارماندا بۆ یاری ھەفتەی سێیەم بەرامبەر سیبینیک کە یارییەکە سبەی ھەینی ٢٨-٨-٢٠٢٠ ئەنجامدەدرێ، بەشداری نەکەم.

ھەروەھا وتی: کەمێک کاتی ترم پێویستە، تا بەتەواوتی چاکدەبمەوە، ئەوکات بۆمن باشتر دەبێت، لەجیاتی ئەوەی ئێستا یاری بکەم و بەریەککەوتنم لەگەڵ یاریزانێك ھەبێت، ئەوکات شوێنەکە خراپتر دەبێت و کاتی زۆرتری بۆ چاکبوونەوە دەوێت، پاش یارییەکانی ھەفتەی سێیەم، نزیکەی دوو ھەفتە بەھۆی یاری ھەڵبژاردەکانەوە یاریمان نییە و خولی یانەکانی کرواتیا دەوەستێت، ئەوەش دەرفەتێکی باشە بۆمن تا شانم بەتەواوەتی چاکببێتەوە و سەد لەسەد بتوانم یاری بکەم.

شایەنی باسە ژیلوان-ی تەمەن ٢٩ ساڵ: لەیەکەم یاری وەرزی نوێی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی کرواتیادا، بەھۆی کەوتنی بەسەر شانیدا ئازاری زۆری پێگەیشت و پاش پشکنینیش بۆ شوێنەکە دەرکەوت کە لە سێ شوێندا ماسولکەی سەرشانی پچڕاوە، پزیشکەکانیش بۆ ئەمجۆرە پێکانە رێنمایی ئەوەیان کرد کە بەلانی کەمەوە پێویستی بەمانگێک پشوو ھەیە تا شوێنە پچڕاوەکان خۆی دەگرێتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close