هەواڵ

مان سیتی بەگرێبەستێکی گەورەوە دەچێتە بەردەم بارسێلۆنا

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی داواکاریی لیۆنێل مێسی لەیانەی بارسێلۆنا بۆ رێگەدان بەرۆیشتنی لەیانەکە، نزیکترین یانە بۆ یاریی کردنی ئەو ئەستێرەیە لەکاتی رۆشتنیدا یانەی مانچستەر سیتی بووە و گومانەکان لەسەر ئەو یانەیە لەخۆڕا نەبووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڕ و شێوازی ئەو گرێبەستە ئاشکرادەکات کەیانەی مانچستەر سیتی پێشکەشی بارسێلۆنای دەکات بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، ئەمە لەکاتێکدایە کە مێسی هیواخوازە بەخۆڕایی بارسێلۆنا دەستبەرداریی ببێت، بەڵام سیتی بەگرێبەست یەتە پێشەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە ئەو گرێبەستەی سیتی ئامادەیکردووە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و سێ یاریزانی یانە ئینگلیزییەکەشی لەگەڵدایە، ئەوانیش بریتین لە گابرێل جەیسوس و بێرناردۆ سلیڤا و ئێریک گارسیا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close