هەواڵ

راهێنەری پاڵەوانە کوردەکە گیانی لەدەستدا

عەلی عەبدوڵا قەرەداغی پاڵەوانی کورد لەیاریی تای بۆکس و موای تای و لیسوەی کۆچی دوایی راهێنەرەکەی راگەیاند و دڵتەنگی خۆی بۆ لەدەستدانی دەردەبڕێت.

ئەو پاڵەوانە کوردە لەپەیجی خۆیدا نوسیویەتی: راهێنەرەکەم کەیاریزانی دێرینی لێسوەی بوو لەبۆرما گیانی سپارد.

هەروەها لەبارەی ئەو راهێنەرەوە عەلی دەڵێت: هەمیشە وەك باوكێك بوو بۆم لەوڵاتی میانمار و لەسەفەردا نەیدەهێشت بەتەنیا لەژوری هۆتێلیشدا بم و لەژووری خۆی دەیخەواندم، لەپێناو سەلامەتی یان دەیهێنامەوە ماڵی خۆی.

وەک عەلی دەڵێت ئەو راهێنەرە زۆر لەخەمیدا بووە تەنانەت ئەگەر بچووایە بۆ بازاڕ بۆئەوەی بەتەنیا نەبێت چەند یاریزانێکی لەگەڵ ناردووە وەك پشتگیری.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close