ڕێنمایی

کاریگەری هۆرمۆنی نێرەکی لەسەر وەرزشکاری کچ

زانیاری فیسیۆلۆجی وەرزشی ……..
کاریگةرى زۆری هۆرمۆنی نێرەکی ومادەی وزەبەخشی تیستۆستیرۆن ئینا سات ( testosteron enaathat) لەسەر وەرزش کاری کچ:
پێشەکی دەبێت ێەوە بزانین کە هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن کەبەهۆرمۆنی نێرەکی ناسراوە لەهەندێک ێافرەتدا ڕێژەکەی زۆرەو ئاسایی نیە وچەند کاریگەریەک دروست دەکات کە گرنگترینیان ێەمانەن :
١-گەورەیی قەبارەی ماسولکە بەشێوەی جیاواز لەکچانی تر کەێەمەش یارمەتی دەرە بۆ ێەوەی ڕاهێنەر بێ ماندوبوونی زۆر یاریزانەکەی ئەنجام بەدەست بهێنێت بەبەراورد بەئەو کچانەی کەئەو هۆرمۆنەیان کەمە.
٢-گەشەکردنی ئەندامە فەسلەجیەکانی لەش پێنج جار زیاترە لەچاو ئەو کچانەی ئەو هۆەرمۆنەیان کەمە ئەمەش ئەرکی ڕاهێنەر زۆر اسان دەکات.
٣-نارردنی تەزو ونیشانەکان لەلایەن کۆئەندامی دەمارەوە زۆر زیاترە لەچاو کچانی تردا ئەمەش جووڵەی ماسولکەکان ئاکتیڤ دەکات.
٤-زۆری ئەم هۆرمۆنە دەبیتە هۆی پتەوی ئێسک .
٥-لەکاتی ڕاهێناندا ڕێژەی تیستۆستیرۆن لەخوێندا ٤٠% بەرز دەبێتەوە واتە توانای سوود وەرگرتن لەڕاهێنان ٤٠% باشترە لەچاو کچانی ئاساییدا ومامۆستای زانکۆی (پۆل ستەیت) لەولایەتی ئەندیانا لە ئەمریکا دەڵێت : ئەو کچانەی ئەم هۆرمۆنەیان زۆرە لەکاتی وەرزشکردندا سیستمەکانی نوى بوونةوةي وزةيان زۆر چالاک دەبێت بەشێوەیەک کە تونای شکاندنی پڕۆتین ومادەخۆراکیەکانی تر زۆر ئاسان دەبێت بۆ دوبارە دروستکردنەوەی ووزە.
کەواتە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە کارکردن لەسەر ئەو کجانەی کەهۆرمۆنی نێرەکیان زۆرە زۆر ئاسانترە لەچاو ئەوکچانەی کەئەو هۆرمۆنەیان بەڕێژەی ئاسایی لەلەشدا هەیە هەر لەبەر ئەوەیە کەهەندێک ڕاهێنەر تەنها بەدوای ئەو جۆرە یاریزانانەدا دەگەرێن چونکە ئەمە ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ ناوبانگ دەرکردن پە پیچەوانەوە کارکردن لەگەڵ ئەو کچانەی کە ڕێژەی ئاساییان هەیە لەهۆرمۆنی تیستۆستیرۆن گۆرانکاری زۆر خاوە لەئەنجامەکانیان وشارەزایی تەواوی پێویستە زۆریش هەستیارە لەچاو ئەو کچانەی کە هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنیان زۆرە.

هەندێک یاریزان سەرەڕای ئەوەی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنیان زۆرە پەناش دەبەنە بەر ماددەی وزەبەخشی ( testosterone enaathate) کەبریتیە لە:
پێک هاتوە لە خوێی ( ئیستار) کەوزەبەخشێکە بۆ گەورەکردنی مەسولکە ولەماوەی (٢-٣) هەفتە کەریگەریەکەی دەردەکەویت ، ئەم وزەبەخشە کەریگەری ئەندرۆجینی هةية کە چەند کاریگەریەکی گەورەی هەیە وەک :
١-گەشەکردنی ماسولکەو هێزی ماسولكة.
٢-ڕاگرتنی ڕێژەی ئاو لە لەشدا بەمەش هەمیشە ئۆکسجینی پێویست لە لةشدا زۆردەبێت بۆ گواستنەوەی ڕەگەزەکانی خۆراک بۆ ناو خانەکانی لەش.
٣-کاتی گەڕانەوەی پشوو زیاد دەکات لەکاتی ڕاهێنانی قورس هەمیشە وزە لەلەشدە نوێ دەکاتەوە بەشێوەیەک کە ئەو یاریزانەی بەشێوەی سروشتی هۆرمۆنی نێرەکی زۆرەو لەگەڵیدا ئەو وزەبەخشە بەکار بهێنێت دەتوانیت لەهەفتەیەکدا ١١ یەکەی ڕاهێنان بکات .
٤- خرۆکە سورەکان زیاد دەکات وڕێژەی ئۆکسجین لەناو خوێندا زیاتر دەبیت.
کەریگەرە لاوەکیەکانی بەکار هینەنی ئەم وزە بەخشە:
١-دەنگ گڕدەکات
٢-شەڕانگێزی دروست دەکات وحەز بە ئاژاوە دەکات
٣-دەبیتە هۆی قژروتانەوە
٤-مەیلی سێکسی زیاد دەکات
٥-هەوکردنی سینگ دروست دەکات
٦-پالە پەستۆی خوین بەرز دەکاتەوە.
هیوادارم بابەتەکە سوود بەخش بێت

پ.ی.د سیروان حامد ڕەفیق
/پسپۆری فیسیۆلۆجیای ڕاهێنانی وەرزشی/ ٢٨/ئاب/٢٠٢٠

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close