هەواڵ

چۆن بارتۆمیۆ دوردەخرێتەوە؟

لەدوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە سەرۆکی بەرشەلۆنە دەست لە پۆستەکەی هەڵناگرێت، لە ئێستادا بە سەرۆکایەتی ڤیکتۆر فۆنت و چوند ئەندامێکی بەرشەلۆنە کار دەکرێت بۆ لەسەر کار لابردنی ئەم سەرۆکە، بە دەنگدان.

هەڵمەتی لەسەر کار لابردنی بارتۆمیۆ دوو قۆناغە، سەرەتا پێویستی بە کۆکردنەوەی ئیمزای ١٦ هەزار و ٥٣٢ ئەندامی یانەکەیە لە ماوەی ١٥ رۆژدا، ئەگەر ئەو هەڵمەتە سەرکەوتوو بوون، ئەو کات دەنگدان بۆ دورخستنەوەی بارتۆمیۆ دەکرێت و پێویستی بە ٣/٢ دەنگی ئەندامانی یانەکە هەیە.

هەرچەندە هەواڵ هەیە کە مێسی بە رۆیشتنی بارتۆمیۆش لە بڕیارەکەی پەشیمان نابێتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەندامانی بەرشەلۆنە پێیان وایە مانەوەی بارتۆمیۆ زەرەرە لە بەرشەلۆنە و تازوە دەبێت دوربخرێتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close