هەواڵ

میدۆ: رۆشتنی مێسی لەبەرژەوەندی کومانە

ئە‌‌حمەد حوسام ناسراو بەمیدۆ ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی میسر کەئێستا لەبواری شیکەرەوە و راهێنەری تۆپی پێدا کاردەکات باس لەدۆخی ئێستای لیۆنێل مێسی و بارسێلۆنا دەکات، زانیاریش لەسەر رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێی یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرادەکات.

میدۆ پێشتر لەگەڵ کومان لەیانەی ئەیاکس پێکەوەبوون میدۆ وەک یاریزان و کومان وەک راهێنەر لەیانەکە، ئەو پێی وایە کومان لەو جۆرە کەسانەیە کەلە یانەیەک یان هەڵبژاردەیەک کاردەکات نابێت کەس خۆی لەیاریزانەکانی تر پێ گەورەتربێت.

هەووەها میدۆ دەڵێت رۆشتنی مێسی لەبەرژوەندی کومانە ئەگەر مێسی بڕوات پەستانەکان لەسەر کومان کەم دەبێتەوە و دەتوانێت بەئاسانی کار و پلانەکانی خۆی جێبەجێبکات.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close