هەواڵ

پەروەر مزوری بۆ یارمەتیدانی تیپی سەرەکی شارەکەی گەڕایەوە گایس یۆتۆبۆری

سەنگەر زرار- kurdsport


پەروەر مزوری یاریزانی لاوی کورد لەیاری فوتساڵ، پاش ئەزموونێکی قورس و پێشوەختە لەخولی نایابی فوتساڵی یانەکانی سوید كە تیایدا بۆ ئەو ساڵی فێربوون بوو، تیپی فوتساڵی یانەی ئای ئێف کەی ئۆدیڤالا-ی بەجێھێشت و گەڕایەوە تیپی فوتساڵی یانەی گایس یۆتۆبۆری.

پەروەر کە وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا لەخولی پلە یەکی فوتساڵی یانەکانی سوید بۆ تیپەکانی ناوچەی باشووری گواتالاند ١٢ یاری لەگەڵ تیپی فوتساڵی یانەی گایس یۆتۆبۆری ئەنجامدا و ٤ گۆڵیشی تۆمارکرد، دواتر بۆ ەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ تیپەکەی بەرەو یانەی ئای ئێف کەی ئۆدیڤالا-ی بەشدار لەخولی نایابی فوتساڵ بەجێھێشت، بەھۆی کەم یاریکردنەوە بڕیاریدا تیپەکە بەجێبھێڵێت و دووبارە بگەڕێتەوە ریزی تیپی فوتساڵی یانەی گایس و بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لەخولی پلە دووی فوتساڵی یانەکانی سوید نوێنەرایەتی تیپەکە بکات و یارمەتی تیپی سەرەکی شارەکەی بدات بۆ گەیشتنەوە بۆ خولی پلە یەک.

پەروەر مزوری ئێستا تەمەنی ١٩ ساڵە و لەشاری یۆتۆبۆری سوید نیشتەجێیە و جگە لەیاری فوتساڵ یاری فوتبۆڵ (تۆپی پێ)ش دەکات و دەستپێکی یاریکردنی لەگەڵ تیپەکانی فوتساڵ و فوتبۆڵی یانەی گونیلسی ئای ئێڵ و پاشان بۆ تیپەکانی فوتساڵ و فوتبۆڵی یانەی ھیسینگن باکا ئێف سی یاریکردووە و پاش ئەوە وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ بۆ تیپی فوتساڵی یانەی گایس یۆتۆبۆری و وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بۆ تیپی فوتساڵی یانەی ئای ئێف کەی ئۆدیڤاڵا یاریکردووە و ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بەتیپی فوتبۆڵی یانەی گێردا بی کەی کردووە و لەخولی پلە سێی یانەکانی سوید بۆ تیپەکانی ناوچەی نۆردڤێسترا گواتالاند بەشداربووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close