ڕێنمایی

(سوڕانی کڵاوەی ئەژنۆ) Knee Dislocation ھۆکارو چارەسەرەکانی چین!؟

✍️ئامادەکردنی بابەت/
ئاسیا عزیز قادر

سوڕانی کڵاوەی ئەژنۆ یان لەجێچونی ئەژنۆ دەبێتە ھۆی پچرانی دیسکی کەوانەیی ئەژنۆ کە لە ناو خەڵک بە تەقینی کڕکڕاگەی ئەژنۆ ناسراوە،

حاڵەتێکە کە لەوانەیە ڕوبدات بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکی زۆر بەهێز بە ئەژنۆ لە یاری و وەرزشکردندا بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتن و پێکدادان ،ئەم حاڵەتە زیاتر لە یاریزانان و ئافرەتاندا باوترە ،هەروەها ئەو کەسانەی کێشیان زۆرەیان لە بەتەمەنەکان بەھۆی داخورانی کرکراگەی کلاوی ئەژنۆ،.

*ئەم لادان و لەجێچونە نەک تەنها زیان بە بەستەرەکانی ئەژنۆ دەگەیەنێت بەڵکو لوولە خوێنەکان و دەمارەکانیش(nerves) زیانیان بەردەکەوێت ، بەتایبەت کاتێک ئەو زیانەی بەر خوێنبەرەکان دەکەوێت چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێن نەگات بە بەشی خوارەوەی قاچ ، دەبێتە هۆی لەدەستدانی
هەست بە بەشی خوارەوەی قاچ.

💉نیشانەکانی لەجێچوونی ئەژنۆ:
.
١-زۆرجار هەست بەوە دەکەیت کەکڵاوەی ئەژنۆ لە جێگەی خۆی نەماوە و هاتۆتە دەروەوە
٢- قفل بوونی جومگە و کرتە کرت لە ناو جومگەی ئەژنۆ.، هەروەها چەمانەوە و ڕاستکردنەوەی ئەژنۆ قورس دەبێت.
—————————
چۆن چارەسەردەکرێت؟

ئایا هەموو پچڕانێکی کڕکڕاگە پێویستی بە نەشتەرگەریە؟
وەڵام/ نەخێر.

چارەسەر بە بێ نەشتەرگەری:
١-سەھۆل بەکار بھێنرێت بۆ نەمانی ئازاری جومگە.
٢-ئەنجامدانی پشکنینی نۆرینگەیی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ و تیشکی لەرەلەری موگناتیسی ( MRI )،لە کاتی پێکان لە یاریدا نەخۆش دەبێت پشوو وەربگرێت.
.
٣— دەرمانی ئازارشکێن بەکاربێنێت بۆ دوو هەفتە تا مانگێک.
٤-ئەنجامدانی ڕاهێنان و چارەسەری وەرزشی بۆ گەڕانەوەی جولەی جومگەی ئەژنۆ و بەهێز کردنی ماسولکەکانی چوار دەوری ئەژنۆ.

چارەسەر بە نەشتەرگەری:
نەشتەرگەری بۆ ئەم کەسانە ئەنجام دەدرێت:

1- زیاتر لە دوو جار تووشی قفلبوونی جومگە بێت، قفل بوون واتە نەتوانینی ڕاست کردنەوەی ئەژنۆ پاش نوشتانەوەی ئەژنۆ یاخود بە پێچەوەانەوە.

2-بەردەوامی ئازاری جومگەی ئەژنۆ پاش ٣-٦ مانگ لە بەکارهێنانی ڕێگاکانی بێ نەشتەرگەری.
3- ئەگەر پچڕانی بەستەرەکانی تری جومگەی ئەژنۆی لەگەڵ بێت.

٤-نەشتەرگەریەکە ئەنجام دەدرێت بە ئامێری نازوریی جومگە.
١ڕۆژ دوای نەشتەرگەریەکە نەخۆش دەتوانێ لەسەری بروات و پاش سێ هەفتە نەخۆش دەگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی خۆی.

چارەسەر لە رێگای راھێنانی وەرزشی :

لە ڕێگای ڤیدیۆکەوە ھەموو راھێنانەکان روون کراوەتەوە

تێبینی :ھەر ڕاھێنانێک ١٥ جار ٣سێت ئەنجام دەدرێت ھەر سێتێک ٢٠ چرکە پشوو وەردەگریت.

بەھیوای سوود بۆ ھەموو لایەک.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close