هەواڵ

لیدز گرانترین یاریزانی لەمێژووی خۆی هێنایە ریزەکانی

یانەی لیدز یونایتدی تازە گەڕاوە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا گرێبەستێکی بەبڕی ٢٦ ملیۆن پاوەند لەگەڵ یاریزانێکی ئیسپانی ئیمزاکرد، بەوەش ریکۆردی گرانترین یاریزانی لەمێژووی خۆیدا شكاند و ئەو یاریزانە بووە گرانترینی یانەکە.

بەمەبەستی تۆکمە کردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێی پرێمیەر لیگ مارسێلۆ بێلسای راهێنەر رۆدریگۆ مۆرینۆی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ڤالێنسیای بۆ پێکهاتەکەی زیادکرد.

مۆرینۆی تەمەن ٢٩ ساڵ لەبەڕازیل لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٤ یەکەم یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و تا ئێستا خاوەنی ٨ گۆڵە لە ٢٢ یاریی نێودەوڵەتی، بۆ ڤالێنسیاش لە ٢٢٠ یاریدا ٥٩ گۆڵی تۆمارکردووە و گەورەترین دەستکەوتیشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنانی جامی شای ئیسپانیایە لەساڵی ٢٠١٩.

پێشتر گرانترین گرێبەستی یانەی لیدز لەساڵی ٢٠٠٠ بوو کاتێک ریۆ فێردیناندی کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای لەیانەی وێست هام-ەوە هێنایە ریزەکانیەوە.

لەساڵی ٢٠٠٤ یانەی لیدز ماڵئاوایی لەخولی نایابی ئینگلتەراکرد و لەکاتەوە لەخولەکانی چامپیۆنشیپ و پلە یەک یاریی کردووە، وەرزی رابردوو بەجیاوازی ١٠ خاڵ بووە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ و دوای ١٦ ساڵ گەڕایەوە پرێمیەر لیگ.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close