هەواڵ

ئەمڕۆ لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ شەر لەسەر نازناوێک دەکەن

لەیەکەم رکابەریی وەرزی نوێ لەئینگلتەرا ئەمڕۆ هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ رکابەریی لەسەر نازناوی جامی کۆمیونیتی شێڵد دەکەن، کەساڵانە ئەو یارییە لەنێوان پاڵەوانی پرێمیەر لیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرادا دەکرێت.

یارییەکە کاتژمێر ٦:٣٠ ی ئێوارە بەکاتی کوردستان دەکرێت و بەداوەریی ئەندریە مارینێر لەیاریگای وێمبڵی لەندەن دەبێت.

دواین جار لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ لەم جامەدا روبەڕوی یەکبوونەوە ساڵی ١٩٨٩ بوو یانەی لیڤەرپوڵ بەگۆڵێکی بێوەڵام براوەبوو.

پێکهاتەی پێشبینی کراوی یارییەکە

لیڤەرپوڵ: ڕاهێنەر (یۆرگن کلۆپ)
یاریزانان: ئەلیسۆن بیکەر، ڤیرجیڵ ڤان دایک، جۆسیف گۆمێز، ئەندرو رۆبێرتسن، نێکۆ ویڵیامز، فابینیۆ، وایناڵدم، جۆنز، سادیۆ مانێ، محەمەد سەڵاح، ریان برێوستێر.
ئارسناڵ: را‌‌هێنەر (میکێڵ ئارتێتا)
بێرند لێنۆ، کیران تێرنی، ویڵیام سالیبا، دەیڤد لویز، بوکایۆ ساکا. سێدریک سۆوارێس، جۆزێف ویڵۆک، گرانیت شاکا، ویڵیان، ئاوبامیانگ، ئێدوارد نکێتیا.

په‌یوه‌ندی دار

Close