هەواڵ

لەبەلژیکا ھێرشبەرێکی کورد بووە سێیەم گۆڵکەری مێژوویی یانەکەی

سەنگەر زرار- Kurd Sport

پاش تۆمارکردنی دوو گۆلڕ لەھەفتەکانی دووەم و سێیەمی خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا (جوپیلێر پڕۆلیگ)ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١، کاوە رەزایی ھێرشبەری نێودەوڵەتی کوردی یانەی رۆیاڵ شارلروا-ی بەلژیکایی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بووە سێیەم باشترین گۆڵکەر لەمێژووی یانەکەیدا.

کاوە رەزایی کرماشانی کەتەمەنی ٢٨ ساڵە و لەمێرکاتۆی ئەم ھاوینەدا لەیانەی بروچ (کلوب بروچ)ەوە بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک بەشێوەی خواستن روویکردە یانەی رۆیاڵ شارلروا، پاش تۆمارکردنی دوو گۆڵ لەوەرزی نوێ (٢٠٢٠-٢٠٢١)دا بۆ یانەکەی، سەرەتا توانی لەگەڵ داڤید پۆلیت-ی یاریزانی پێشووتری یانەکەی و سێیەم باشترین گۆڵکەر بە ٣٤ گۆڵ ھاوسەنگ ببێتەوە و پاشان توانی بەگۆڵێک پێشی بکەوێتەوە و واچاوەڕوانیش دەکرێ پێش جێرێمی پیربێت-ی یاریزانی پێشووی یانەکەی و دووەم باشترین گۆڵکەریش بکەوێتەوە کە ٤٠ گۆڵی ھەیە.

*لیستی باشترین گۆڵکەرانی مێژوویی یانەکە:

کاوە رەزایی ھێرشبەری کوردی کرماشانی باڵای ١٨٥ سانتیمەترە و کێشی ٧٤ کیلۆگرامە و لەھاوینی ساڵی ٢٠١٧ەوە بەدرێسی ژمارە ١٠ بۆ یانەی رۆیاڵ شارلروا یاری دەکات و تائێستا لەگەڵ یانەکەدا خاوەنی ٣٥ گۆڵە لە ٧٢ یاری و ٥٥٩٢ خولەک یاری کردن و ١١ گۆڵی تریشی سازکردووە (٦٧ یاری و ٣٣ گۆڵ و ١٠ پاسی گۆڵ) لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا و (٥ یاری و ٢ گۆڵ و ١ پاسی گۆڵ) لەخولی جامی یانەکانی بەلژیکا بەمشێوەیە:

*لیستی ئاماری یاری و گۆڵ و پاسی گۆڵەکانی کاوە بەپێی وەرزەکان:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close