وتار

هەموو شتێك لەسەر كۆمینیتی شیڵد بزانە

جامی سوپەری ئینگلتەرا یان كە خۆییان پێی دەڵێن (كۆمینیتی شێڵد) ئەم ناوە لە كوێ وە هاتوە؟ بۆ براوەی ئێف ئەی كەپ و پرێمەرلیگ یاری ئەكەن؟ چەند ساڵە ئەم یاریە هەیە؟ نازناوێكی گەورەیە؟ زانیاری زۆر زیاتر بزانە.

(ئی ئێس پێ ئێن):*
ئەوە دەستی پێ كردەوە!! تەنها 28 رۆژ دوای كۆتایی وەرزی پێشووی پرێمەرلیگ، هەروەها 6 رۆژ دوای یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ وەرزی تازەی ئینگلتەرا بە یاری نێوان براوەی پرێمەرلیگی و ئێف ئەی كەپی وەرزی پێشوو دەستپێدەكاتەوە، كە یاریەكە لە یاریگای ویمبڵیەو بە (ئێف ئەی كۆمینیتی شیڵد) ناودەبرێت.
بیرۆكەی یاری لە نێوان براوەی خولی و جامی ناوخۆی لە ئینگلتەرا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1908 ، لای هەندێك تەنها یاریەكی دۆستانەیە بۆ دەستپێكی وەرزی نوێ، بەڵام هەندێكیش پێیان وایە نازناوێكەو شایستەی ئەوەیە بەدەستیبهێنیت و سەرەتایەكی باش ئەبێت بۆ وەرزی نوێ.
بۆ لیڤەرپوڵ دەتوانن پێنجەم نازناو بەدەستبهێنن دوای ئەوەی لە مانگی 6 ی 2019 دا چامپیۆنس لیگیان بردەوە، بەڵام بۆ ئارتیتا هەوڵ دەدات دوەمین نازناو بۆ ئارسناڵ بباتەوە دوای بەدەستهێنانی ئێف ئەی كەپ.

ئەم ناوە لە چیەوە هاتوە؟
لە ساڵی 1898 لە شاری لەندەن یاریەك رێكدەخرا لە نێوان یاریزانە پرۆفیشناڵەكان و ئاساییەكان، یاریەكە ناوی (شەریف لەندەن چاریتی شێڵد) دواتر لە ساڵی 1908 ناوەكەی كرا بە (ئێف ئەی چاریتی شیڵد)، یەكەم یاریش مانچستەر یونایتدی پاڵەوانی خول بەرامبەر كوینز پارك رینجەرزی پاڵەوانی خولی باشور یاریانكرد.
وشەی چاریتی بەم یاریەكە لكاوە بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری پارەی یاریەكە دەچوو بۆ كاری خێرخوازی ئەو ناوە تا ساڵی 2002 مایەوە، پاشان ناوەكەی گۆڕا بۆ (كۆمینیتی شێڵد) لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە بەشێكی داهاتەكەی هەر دەروات بۆ لایەنی خێرخوازی.

لە ساڵی 1974 ەو بەردەوام ئەم یاریە لە یاریگای ویمبڵی دەكرێت و براوەی خولی ئینگلیزی و پرێمەرلیگ بەرامبەر یەك یاری ئەكەن، چەند جارێكی كەم نەبێت یاریەكە بەو شێوەیە نەبوە.
لەكاتێكدا ئەگەر یانەیەك خولی ئینگلیزی و ئێف ئەی كەپ بباتەوە ئەوە بۆ كۆمینیتی شیڵد یانەی دووەمی خولەكەی بانگ دەكرێت، پرسیارەكە ئەوەیە بۆ براوەی كارەباو كەپ بانگ ناكرێت بۆ كۆمینیتی شیڵد؟ چونكە كارەباو كەپ لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە بەڕێوە نابرێت، بەڵكۆ جامەكە سەر بە (ئی ئێف ئێل)ە.

لە ساڵی 1971 كاتێك ئارسناڵ براوەی خولی ئینگلیزی و ئێف ئەكی كەپ بوون، ئامادە نەبوون بەشداری ئەو یاریە بكەن و لەبری ئەوان لیڤەرپوڵی دووەمی ئێف ئەی كەپ و لیستەری یەكەمی چامپیۆن شیپ بەشداری ئەم یاریەیانكرد.

ئایا نازناوێكی گەورەیە؟
قورسە بڵێین كۆمینیتی شیڵد نازناوێكی گەورەیە، تەنانەت لە یەكێتی تۆپی پێی ئینگلاندیش وای پێ ناڵێن، مانچستەر سیتی لە وەرزی 2018-2019 كۆمینیتی شێڵدیان وەكو نازناوێكی گەورەی ناساند و وتیان (چوارینەمان) بردۆتەوە، هەر بۆ زانیاریتان گۆڵەكانی ئەم یاریە بۆ كێبڕكێی پێڵاوی ئاڵتونی هەژمارناكرێت و تەنانەت كارتی زەرد و سوریش بۆ خولی ناخۆی نامێنێتەوە، ساڵی 2012 ئیڤانۆڤیجی بەرگریكاری چێڵسی لەو یاریەدا كارتی سوری وەرگرت، بەڵام بۆ هیچ یاریەكی تر رانەگیرا.

مانچستەر یونایتد بە 21 نازناو خاوەنی زۆرترین بردنەوەیەو ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ 15 جار بەدەستیان هێناوە.

جگە لە بەدەستهێنانی نازناوەكە ئەم یاریە ئەو گرنگیەشی هەیە كە دوو یانەی بەهێز لەسەرەتای وەرزدا رووبەرووی یەك ئەبنەوە، بۆ نمونە لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ هەردوكیان خاوەنی شێوازێكی هێرشیەرین و یاریزانی بەتوانایان هەیە، هەموو كات ئەم جۆرە یاریانە گرنگ بوون، دەكرێت یاریزانی نوێ لە تیپەكان ببینین، یان ئاستی تیپەكانمان بۆ وەرزی نوێ بۆ دەركەوێت.

*وەرگێڕانی بە دەستكاریەوە : چێنەر عەبدولقادر

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close