هەواڵ

لەسوید یانەکەی کوردان سێ گۆڵ و سێ خاڵی وەرگرت و سێیەم بردنەوەشی دەستەبەرکرد

سەنگەر زرار- Kurd Sport

لەدەستپێکی یارییەکانی ھەفتەی ١٥و كۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی سەرتاسەریی یانەکانی سوید (سوپێرتان)دا، یانەی دالکورد لەسەر یاریگای خۆیدا سێ گۆڵ و سێ خاڵی لەیانەی ڤیسترۆس-ی میوانی وەرگرت و سێیەم بردنەوەی خولەکەشی دەستەبەرکرد.

ئەمڕۆ ٢٩ی ئابی ٢٠٢٠ یانەی دالکورد-ی کوردانی سوید لەنێو یاریگای خۆیدا میوانداری لەیانەی ڤیسترۆس کرد و نیوەی یەکەمی ١-٠ بەتاکە گۆڵی لیریدۆن سەلمانی لێ بردەوە کە لەخولەکی ١٢دا تۆماریکرد و لەنیوەی دووەمیشدا توانی دوو گۆڵی تر لەڕێگەی پاتریۆت سیدیو و لیریدۆن سەلمانی لەخولەکەکانی ٦١ و ٧١دا بکات و ٣-١ پێشبکەوێت، بەڵام یانەی ڤیسترۆس-ی میوانی کە لەخولەکی ٤٥دا لەلایەن ھێرشبەرە کوردەکەی (کاروان سەفەری) پەناڵتی لەدەستدا، لەخولەکەکانی ٧٦ بەپەناڵتی و ٩٠+١دا تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە، بەڵام نەیتوانی ھەر ھیچ نەبێت ئەنجامەکە ھاوسەنگ بکاتەوە.

بەمەش توانی ٣ گۆڵ و ٣ خاڵ لەمیوانەکەی وەربگرێت و پاش دوو یەکسانبوون و دوو دۆڕاندنی تر جارێکی تر سەرکەوتن تۆماربکات کە سێیەم سەرکەوتنی بوو لەخولەکەدا.

بەم ئەنجامەش یانەی دالکورد لەخانەی ١٢ی ریزبەندی خولەکەوە بەشێوەیەکی کاتی گەیشتە خانەی دەیەم بە ١٦ خاڵ لە ١٥ یاری (٣ بردنەوە، ٧ یەکسانبوون، ٥ دۆڕاندن) و (٢٢-٢٢ گۆڵ).

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close