هەواڵ

دیلان دوو گۆڵی بۆ یانەکەی کرد و بووە خاوەنی پێنج گۆڵی ئیتانی یانەکانی سوید

سەنگەر زرار- kurdsport

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٠ لەمیانەی یارییەکانی ھەفتەی ١٤ی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان)ی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ تیپەکانی گروپی ناوچەی باشوور، دیلان کۆسیک سلێمان-ی ھێرشبەری لاوی کورد لەنێو یاریگای خۆیاندا دوو گۆڵی کرد کە یەکێکیان گۆڵی یەکسانبوونەوەی یانەکەی بوو لەیانەی سکۆڤدا ئایک.

دیلان کۆسیک سلێمان-ی ھێرشبەری لاوی کورد لەگەڵ رێبین ئەسعەد-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد بەشێوەی سەرەکی لەگەڵ یانەی تۆرنس بەشداری یارییەکەیان کرد و لەخولەکی ٢١ی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا دیلان یانەکەی بەگۆڵێک پێشخست و نیوەی یەکەمی بەسەرکەوتنی یانەکەی کۆتایی پێھێنا، بەڵام لەخولەکەکانی ٤٧ و ٥٩ی نیوەی دووەمدا دوو گۆڵیان لێکرایەوە و ١-٢ کەوتنە دواوەوەی یانەی سکۆڤدا-ی میوانیان، پاش ئەوە دیلان دووبارە لێھاتوویی خۆی سەلماند و لەخولەکی ٦٤دا گۆڵی یەکسانبوونی ٢-٢ی بۆ یانەی تۆرنس و دووەم گۆڵی خۆشی لەیارییەکەدا تۆمارکرد و یارییەکەش تا فیکەی کۆتایی ناوبژیوان بەیەکسانبوونی ھەردوولا ٢-٢ مایەوە.

دیلان لەیارییەکەدا تا خولەکی ٨٨ بەدرێسی ژمارە ٧ لەھێڵی پێشەوەدا دەرکەوت و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بەتۆمارکردنی ئەم دوو گۆڵەش ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٥ گۆڵ لە ١٣ یاری و ٦٩٩ خولەک یاریکردندا و یانەکەشی بەم یەکسانبوونە ئێستا بە ٢٣ خاڵ لە ١٤ یاری (٥ بردنەوە و ٨ یەکسانبوون و ١ دۆڕاندن) و (٢٤-١٢ گۆڵ و +١٢ گۆڵ) لەپلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکە دایە.

شایەنی باسە دیلان کۆسیک سلێمان کوردی باشوورە و تەمەنی ٢٦ ساڵە و لەساڵی ٢٠١٩ەوە بۆ یانەی تۆرنس لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان) بۆ تیمەکانی ناوچەی باشوور یاری دەکات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close