هەواڵ

تۆتنهام لەگرێبەستە شەرمنانەکانی بەردەوامە

یانەی تۆتنهام بەڕاهێنەرایەتی جۆزیە مۆرینیۆ سێهەم گرێبەستی بۆ وەرزی نوێ ئیمزاکرد و ئەمجارەشیان وەک دووجارەکەی پێشوو گرێبەستێکی ئاسایی بوو وەک بڵێی یانەکە بەنیازی رکابەریی لەسەر پاڵەوانبوون و پلەکانی پێشەوە نەکات.

گرێبەستی ئەمجارەی سپێرز لەگەڵ مات دۆهێرتی ئیرلەندی و یاریزانی یانەی وڵڤەرهامتن بوو، ئەو یاریزانە تەمەنی ٢٨ ساڵە و لەلای ڕاستی هێڵی بەرگری یاریی دەکات.

دۆهێرتی لەساڵی ٢٠١٠ ەوە پەیوەندی کردبوو بەیانەی وڵڤەرهامتن لەو کاتەوە ٣٠٠ یاریی بۆ یانەکەی وێست میدلاند کردووە، یانەی تۆتنهام هیچ شتێکی لەبارەی بڕی پارەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانەوە ئاشکرانەکردووە.

لەماوەی رابردوودا یانەی تۆتنهام دوو گرێبەستی بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ راگەیاند ئەوانیش هەریەکە لە جۆ هارتی گۆڵچی و پیێرێ ئێمیلێ هۆیبێرگی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستبوو.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close