هەواڵ

یەکەم گۆڵی مەھدی مەھدیخانی ناوەڕاستکاری لاوی کورد لەخولی کرواتیادا

سەنگەر زرار- kurdsport


محەمەد مەھدی مەھدیخانی ناوەڕاستکاری لاوی کورد لەیاری ئەمڕۆی یانەکەیدا یەکەم گۆڵی خۆی لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی کرواتیا تۆمارکرد.

مەھدی مەھدیخانی یاریزانی نێودەوڵەتی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی ئێران ئەمڕۆ ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ بەشێوەی سەرەکی لەیاری نێوان یانەکەی (ڤارازدین) لەیاریگای ڤارتیکس لەشاری ڤارازدین بەرامبەر بەیانەی لۆکۆمۆتیڤ زەگرب لەھەفتەی سێیەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی کرواتیای وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا بەشداریکرد و توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و لەخولەکی ٤٤ی نیوەی یەکەمدا لەئەنجامی ھێرشێکی یانەکەی و چاودێریکردنی تۆپەوە، توانی یەکەم گۆڵی خۆی لەخولەکەدا بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

مەھدیخانی کرماشانی کەتەمەنی ٢٣ ساڵە تا خولەکی ٦١ بەدرێسی ژمارە ٧٧ لەھێڵی ناوەند یاریکرد و ئەمەش دووەم یاری بوو لەکۆی ٣ یاری یانەکەیدا لەوەرزی نوێدا بەشداری تێدا بکات و گۆڵێکیش تۆماربکات.

بەم ئەنجامە و پاش کۆتاییھاتنی یارییەکانی ھەفتەی سێیەمی خولەکەش، یانەی ڤارازدین بەکۆکردنەوەی ٤ خاڵ لە (٣ یاری)دا (١ بردنەوە، ١ یەکسانبوون، ١ دۆڕاندن) لەخانەی پێنجەمی خولەکەدا جێگیر بوو.

شایەنی باسە محەمەد مەھدی مەھدیخانی ناوەڕاستکاری لاوی کورد لەوەرزی رابردوو (٢٠١٩-٢٠٢٠)ەوە بۆ یانەی ڤارازدین لەخولی پلە یەکی یانەکانی کرواتیادا یاری دەکات و وەرزی پێشوو لە ١٩ یاریدا بەشداریکرد بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات و لەم وەرزە (٢٠٢٠-٢٠٢١)دا خاوەنی ١ گۆڵە لە ٢ یاری و ١٢٤ خولەک یاریکردندا.

بۆ بینینی گۆڵەکەی ئەم یاریزانە کوردە کلیک لەم لینکە بکە:

https://ok.ru/video/1791209441945

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close