هەواڵ

ئەمینداری دارایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ یە

سەرچاوەیەك لە دەزگای میدیایی کەرکوک پێی راگەیاندین عەدنان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کەناڵی وەرزشی کەرکوک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەو سەرچاوەیە ووتیشی، شێخ عەدنان کە لە هەمان کاتدا لێپرسراوی دارایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە لەدوای دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی سەرەتایی و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لە ئێستادا خۆی کەرەنتین کردوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئیستا باری تەندروستی جێگیرە و پشتیوان بە خودا چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە بەسەر ڤایرۆسەکە زاڵ ببێت و تێیپەڕێنێت.

ئاشکراشی کردوە سبەینێ لە شاری سلیمانی دووەم پشکنینی پزیشکی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام دەدات.

لەلایەکی دیکەشەوە تەڵعەت سەعدوڵا ئەندام لەیەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە لەئەویش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەو پێویستە لەماڵەوە خۆی کەرەنتینە بکات.


هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close