یەکەم کلاسیکۆی کیومان کەی و لەکوێ دەبێت

دەستەی سەرپەرشتیاری لا لیگا تیروپشکی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ی راکێشا و کات و شوێنی یەکەم یاریی کلاسیکۆی وەرزی نوێ دیارییکرا.
دوو هەفتەی تر یارییەکانی لا لیگا بەدیارییکراوی لە ١٣ ی مانگی ٩ دەست پێدەکات و لەهەفتەی حەوتەمی خولەکەدا یاریی کلاسیکۆ لەنێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید بەڕێوەدەچێت.
یارییەکە رۆژی ٢٥ ی ئۆکتۆبەر لەیاریگای نیو کامپ بەڕێوەدەچێت، بەوەش دەبێتە یەکەم کلاسیکۆی رۆناڵد کیومانی راهێنەری نوێی یانە کەتەلۆنیەکە.
یاریی دووەمی کلاسیکۆی وەرزەکەش لەمیانەی رکابەرییەکانی هەفتەی ٣٠ لە ١١ ی مانگی نیسانی ٢٠٢١ لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.
یارییەکانی هەفتەی یەکەم:
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – ریاڵ بێتیس
ئەتڵەتیکۆ مەدرید – سێڤێیا
بارسێلۆنا – ئێلچی
ئیبار – سێڵتا ڤیگۆ
کادیز – ئۆساسۆنا
ریاڵ مەدرید – خیتافی
ڤالێنسیا – لێڤانتێ
بەلەدوەلید – ریاڵ سۆسیداد
ڤیاریاڵ – هوێسکا