ڕێنمایی

گەندەڵی کردن لە بەرێوبردنی جەستەدا


جەستە بەنرخترین سامانی خاوەنەکەی و کۆمەڵگەیە. کەواتە نەزانیی یان گەندەڵیکردن لە بەڕێوەبردنی جەستەدا، زیان بە تاک و کۆمەڵگە دەگەیەنێت. چونکە بەرهەمی دەرکردە Outputی کەم دەکات، یان لەوانەیە تیچووی زۆر بەهۆی نەخۆشییەوە خەرج بکات.
گەندەڵیکردن لە بەڕێوەبردنی جەستەدا، دوو جۆرە:
١) جەستەیەکی لاواز: بەهۆی پووکانەوەی ماسولکەکانەوە. کورد وتەنیی:«پشتی بە سکییەوە نووساوە!»
٢) جەستەیەکی قەڵەو: بەهۆی کەڵەکەبوونی چەوریی لە ناوەوەی لەش؛ لەسەر جگەر و گەورەبوونی ورگ و پەلەکان و سمت بەهۆی نیشتنی چەوریی زۆرەوە.
بەم شێوەیە، ئەگەر خاوەنی سامانی بێشوومار یان زانستی ئەنیشتاین بیت. بەڵام جەستە شێواو بوو. ئاستەمە بەختەوەریی دەستبخرێت. چونکە باجەکەی سەرهەڵدانی نەخۆشیی درێژخایەن و زوو پیربوونە.
لەبەرئەوە پەرەپێدانی ماسولکە بە وەرزشکردنی بەردەوام و بێ پچڕان، شانبەشانی ڕێکخستەی خواردنی تەندروست و بڕی کاژێرەکانی خەوی پێویست، ئەرکێکە لە پێناو تەندروست هێشتنەوەی جەستە. تاوەکو بتوانرێت پارێزگاریی بکرێت، لە بڕی ئەو بەرهەمە دەرکردە ڕۆژانەیەی کەسەکە، کە بۆ خودی خۆی یان ئەویتر پێشکەشی دەکات.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close