هەواڵ

ئازاد وەک راھێنەر لەئەکادیمیای ماستەرکلاسی یانەی برۆندبی بەردەوام دەبێت

سەنگەر زرار- kurdsport

ئازاد کۆرلو-ی راھێنەری لاوی کورد بووە راھێنەری تیپی ژێر تەمەن ١٤ ساڵی ئەکادیمیای ماستەرکلاس-ی یانەی برۆندبی دانیمارکی.

پاش سێ ساڵ کارکردن وەک راھێنەر لەتیپی ژێر تەمەن ١٣ ساڵی ئەکادیمیای ماستەرکلاس-ی یانەی برۆندبی دانیمارکی، یانەی برۆندبی دانیمارکی کە یەکێکە لەیانە گەورەکانی ئەم وڵاتە بەفەرمی بڵاوی کردەوە کە ئەم ھاوینە یانەکەیان بڕیاری داوە (ئازاد کۆرلو)ی راھێنەری تەمەن ٢٩ ساڵ بکاتە راھێنەری تیپی ژێر تەمەن ١٤ ساڵی ئەکادیمیاکەیان.

ئازاد کۆرلو کەسێکی نامۆ نییە بەلای یانەی برۆندبی دانیمارکی و لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا بەشێک بووە لەیانەکە، سەرەتا لەتەمەنی سێ ساڵییەوە لە ئەکادیمیای ماستەرکلاسی یانەکەوە ھاتووەتە نێو یاری تۆپی پێ و بەسەرجەم تیپەکانی ئاستی تەمەنی یانەکەدا تێپەڕیوە تا ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ لەتیپەکانی تازەپێگەیشتووان و ساڵی ٢٠١١ لەتیپی فوتساڵی یانەکە و پاش ئەوەش ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ لەتیپەکانی لاوانی ژێر تەمەنەکانی ١٩ و ٢١ ساڵی یانەکەدا یاریکردووە و دواتر بەر لەوەی بگاتە تیپی یەکەم لەتەمەنی ٢٣ ساڵیدا وازی لەیاری کردن ھێناوە و دواجاریش وەک راھێنەر لەئەکادیمیای ماستەرکلاسی یانەکەدا دەستبەکاربووە.

شایەنی باسە ئازاد جگە لەوەی یاری تۆپی پێی لەگەڵ چوار یانەی دانیمارک کردووە و دواتر روویکردووەتە بواری راھێنان، یاری فوتساڵ-یشی لەگەڵ سێ یانەی جیاوازی دانیمارک ئەنجامداوە و تائێستاش بەردەوامە و لەھەردوو یاری تۆپی پێ و فوتساڵیشدا یاری بۆ ھەڵبژاردەکانی دانیمارک کردووە.

*بیۆگرافیا:
-ناو: ئازاد مەحمود کۆرلو.
-رۆژی ١٢-١-١٩٩١ لەدایکبووە.
-بەڕەچەڵەک کوردی باکوورە.
-خاوەنی رەگەزنامەی دانیمارکییە.
-باڵا: ١٧٣ سم.
-کێش: ٧٠ کگم.
-لەھێڵی ناوەند یاری کردووە.

*یاری تۆپی پێ:
-ساڵی ١٩٩٤ لەتەمەنی سێ ساڵییەوە لەئەکادیمیای ماستەرکلاسی یانەی برۆندبی دەستی بەیاری تۆپی پێ کردووە و بەسەرجەم تیپە جیاوازەکانی ئاستی تەمەنی یانەکەدا تێپەڕیوە.
-ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ لەتیپەکانی تازەپێگەیشتووانی یانەی برۆندبی یاری کردووە.
-ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ لەتیپەکانی لاوانی ژێر تەمەنەکانی ١٩ و ٢١ ساڵی یانەی برۆندبی یاری کردووە.
-ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٢ بەشێوەی خواستن بۆ یانەی ئەکادمیسک-ی دانیمارکی یاری کردووە.
-ساڵی ٢٠١٢ بەشێوەی خواستن بۆ یانەی رۆسکیلدە-ی دانیمارکی یاری کردووە.
-ساڵی ٢٠١٣ بەشێوەی خواستن بۆ یانەی ھیدۆڤری دانیمارکی یاری کردووە.
-ساڵی ٢٠١٤ بۆ یانەی ھیدۆڤری دانیمارکی یاری کردووە.
-ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ بۆ ھەڵبژاردەکانی تازەپێگەیشتووان ولاوانی دانیمارکی ژێر تەمەنەکانی ١٦ و ١٧ و ١٨ و ١٩ و ٢٠ ساڵ (٣٥) یاری ئەنجامداوە و (٥) گۆڵی کردووە.
*یاری فوتساڵ:
-ساڵی ٢٠١١ لەتیپی فوتساڵی یانەی برۆندبی یاری کردووە.
-ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٨ بۆ تیپی فوتساڵی یانەی فیۆردبۆڵد یاری کردووە.
-ساڵانی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٠ بۆ تیپی فوتساڵی یانەی گینتۆفتی یاری کردووە.
-ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ لەگەڵ ھەڵبژاردەی فوتساڵی دانیمارک (١١) یاری ئەنجامداوە و (٢) گۆڵی تۆمارکردووە.
*بواری راھێنەریی:
-ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠ راھێنەری تیپی ژێر تەمەن ١٣ ساڵی ئەکادیمیای ماسەرکلاسی یانەی برۆندبی.بووە.
-ساڵی ٢٠٢٠ کروەتە راھێنەری تیپی ژێر تەمەن ١٤ ساڵی ئەکادیمیای ماسەرکلاسی یانەی برۆندبی.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close